AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٣١ ٠٦:٤٥

ڕێکخراوەی لێبوردنی نێودەوڵەتی: هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤینی تاران تاوانی شەڕ بوو

ڕێکخراوەی لێبوردنی نێودەوڵەتی: هێرشی ئیسڕائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤینی تاران تاوانی شەڕ بوو

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئەڤینی تاران لە کاتی شەڕی ئەم دواییەی ئیسرائیل و ئێران بە "پێشێلکارییەکی جددی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی" ناوبرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر زیندانی ئێڤین بە "تاوانی شەڕ" ناودەبات.

هەروەها ڕایگەیاندووە کە پێویستە لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە بکرێت و وەک "تاوانێکی شەڕ" دادگایی بکرێت.

لە بەیاننامەیەکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە، "تا ئێستا هیچ بەڵگەیەکی باوەڕپێکراو نەخراوەتەڕوو کە زیندانی ئێڤین بکاتە ئامانجێکی سەربازی"، ئاماژەی بەوەشکردووە، زیندان و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە شوێنی مەدەنی هەژمار دەکرێن. هەر لەبەر ئەم هۆکارە، ڕێکخراوەکە “ئەنجامدانی بە ئەنقەست”ی ئەم جۆرە هێرشانەی بە “تاوانی شەڕ” ناوبرد.

ڕۆژی ٢ی پووشپەڕ، ڕۆژێک پێش گەیشتن بە ڕێککەوتنی ئاگربەست، ئیسرائیل زیندانی ئێڤینی لە باکووری تاران کردە ئامانج.

News ID 56077

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha