بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاكانی توركیا ئاشكرایانكردووه، ئەو بڕیارە په‌یوەندی بەهەڵوەشاندنەوەی ئەو مادە یاساییەوە هەیە كە سزای ئەوكەسانەی دەدا ئەندامی ڕێكخراوی چه‌كداریى نین، بەڵام بەناوی ڕێكخراوەكەوە تاوانیان ئەنجامداوه.
دادگای دەستووریی توركیا ئەو مادەیەی هەڵوەشاندوه‌ته‌وه‌و ئەمەش بوەتە هۆكارى پێداچوونەوە بەدۆسیەی سەدان گیراودا.
دادگاكانی سزا قورسەكانی ئامەد، یەكەم شوێنە، دەستبەجێ بڕیارەكەی جێبەجێكردو سزای زیاتر لە 200 كەسی هەڵگرت‌و ئازادیكردن.
بڕیارەكەی دادگا یەكەم هەنگاوی كردەیی دەوڵەتی توركیایە بۆ پرۆسەی ئاشتی لەدوای سوتاندنی چەكەكان لەلایەن 30 چەکداری پەكەكەوە.
لەدوو ڕۆژی ڕابردودا لەئامەد، زیاتر لە 200 گیراوى دۆزى په‌كه‌كه ئازادكران، میدیاى توركیاش ده‌ڵێت:"په‌رله‌مان ماده‌یه‌كى ده‌ستوریى توركیاى هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه".
News ID 56065
Your Comment