بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فاکس نیوز، تەمی برۆس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پاگەندەی کرد کە دۆناڵد ترامپ هێشتا سەبارەت بە ئێران دیپلۆماسی بە باش دەزانێت و چاوەڕوانی هەیە کە تاران دەسپێکەری دانوستانەکان بێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا بە ئاماژە بە هێرشەکانی ئەمریکا لە دژی ئێران و هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە، پاگەندەی کرد: سەرۆک کۆمار لە سەرەتاوە و پێش لە هەوڵێک کە ئەنجاممان دا و دوای ئەوە، ویستی خۆی بە دانوستان راگەیاند.
ناوبراو وتیشی: ترامپ وتوویە کە تۆپ لە زەوینی ئەوانە و ئێمە هیچ پەلەیەکمان نییە بەڵام بەتواوەتی بڕوامان بە دیپلۆماسی هەیە و لە سەرەتاوە بە هەمان شێوە بووە و ئێرانییەکانیش لە هەڵوێستی ئێمە تێدەگەن.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە دووپات کردنەوەی پاگەندەی ئەو وڵاتە سەبارەت بە ویستی دانوستان لەگەڵ ئێران، پاگەندەی کرد کە واشنتۆن چاوەڕوانە کە تاران دەسپێکەری دانوستانەکان بێت.
News ID 56020
Your Comment