AP ١٤٠٥ خەرمانان ١٥ ١٦:٢٦

ئێران دامەزراوە ئەتۆمییەکانی خۆی دەپارێزێت

ئێران دامەزراوە ئەتۆمییەکانی خۆی دەپارێزێت

باڵیۆزی پێشووی ئێران لە ئازەربایجان وتی: ئێران دامەزراوە ئەتۆمییەکانی خۆی دەپارێزێت و هێرشکردنە سەر ناوچەیەک یان دامەزراوەیەک نابێتە هۆی ئەوەی ئێران توانای ئەتۆمی لەدەست بدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسێن پاک ئایین لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ مێهر، بە ئاماژەدان بە هەڕەشەکانی ترامپ بۆ بە ئامانجگرتنی چیای قوڵەنگ، وتی: هەڕەشەکانی ئەمریکا لە دژی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران، وەک ئەندامی پەیمانی قەدەغەی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی (NPT)، هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و لەگەڵ هیچ پێوەرێکی نێودەوڵەتیدا ناگونجێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: بەداخەوە ئەم هەڕەشانە بەردەوامن بەهۆی بێدەنگی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە بەرامبەر فشارەکانی ئەمریکا و بێتوانایی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی ئەم وڵاتە.

باڵیۆزی پێشووی ئێران لە کۆماری ئازەربایجان جەختی لەوە کردەوە: ئێمە چەندین جار ڕامانگەیاندووە کە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ئاشتیانەیە و کۆماری ئیسلامی ئێران بەدوای دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمیەوە نییە؛ بابەتێک کە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیش پشتڕاستی کردووەتەوە.

پاک ئایین لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کردەوەی ئەمەریکا نە لۆژیکی عەقڵانی هەیە و نە بنەمایەکی یاسایی و نێودەوڵەتی هەیە و ئەگەر کارێکی لەو شێوەیە بکرێتە بەردەم وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی ئێرانەوە دەبێت.

ناوبراو وتیشی: ئەگەر هێرشکردنە سەر ناوەندە ئەتۆمییەکان ببێتە ڕێکار، بەدڵنیاییەوە زیانی ئەمەریکا و ڕژێمی زایۆنی دەبێت، چونکە ئەو وڵاتانە چەکی ئەتۆمییان هەیە و ئەو جۆرە کردەوانە دەتوانن لێکەوتەی مەترسیداریان بۆ ئاسایشی ناوچەکە و جیهان هەبێت.

باڵیۆزی پێشووی ئێران لە کۆماری ئازەربایجان زیادی کرد: تا ئێستا هەر کارێک کە ئەمریکییەکان کردوویانە دواجار بە زیانی خۆیان کۆتایی هاتووە.

ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئێران دامەزراوە ئەتۆمییەکانی دەپارێزێت، ڕایگەیاند: هێرشکردنە سەر ناوچەیەک یان دامەزراوەیەک نابێتە هۆی ئەوەی ئێران توانای سوود وەرگرتن لە وزەی ئەتۆمی بە شێوەیەکی ئاشتیانە لەدەست بدات.

باڵیۆزی پێشووی ئێران لە کۆماری ئازەربایجان ئاماژەی بەوەدا: چەندین جار ڕامانگەیاندووە کە لە چیای قوڵەنگدا هیچ دامەزراوەیەکی ئەتۆمی یان بەرنامەیەکی ئەتۆمی نییە و خستنەڕووی ئەو جۆرە بانگەشەیە لەسەر بنەمای زانیاریی ناڕاستە کە لەلایەن ئەمریکییەکانەوە پێشکەش کراوە.

News ID 60366

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha