بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی تۆڕی ئەلجەزیرە لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی: ئەمریکا لە شەڕە هاوچەرخەکانیدا نەیتوانیوە بە هیچ کام لە ئامانجە مەبەستەکانی خۆی بگات. دیمەنە مێژووییەکانی فڕۆکەخانەی کابول، فڕینی کۆپتەرەکە بەسەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە هانۆی، کوژرانی ٦٠ هەزار سەرباز لە جەنگی ڤێتنام و دواجار واژۆکردنی ڕێککەوتنی پاریس بۆ کشانەوەی واشنتۆن لەم شەڕە، کەوتنەخوارەوەی هەزاران تەن بۆمب بۆ سەر ئەفغانستان و کشانەوەی لەناکاوی لەو وڵاتە کە زیاتر لە هەڵهاتن بوو، هەموو ئەمانەمان بیردەخەنەوە .
ئەمڕۆ شەڕ له دژی ئێران له لایەن ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستیەوه بڕیار بوو لەناوچوونی بەرنامه ناڤۆکی و مووشەکییەکان و ڕووخانی ڕژیمی دەسەڵاتداری به دواوه بێت، بەڵام ئەو ئامانجانه بەدی نەهاتن.
هەموو هێرشێکی ئەمریکا بەرەوڕووی وەڵامی ئێران دەبێتەوە، واتە ئێرانییەکان تەسلیم نەبوون و ئیرادەیان لاواز نەبووە.
هەروەها ئەو سزایانەی بەسەر ئێراندا سەپێنراون، هەمان گەمارۆکانی چل ساڵی ڕابردووی بیردەخەنەوە. دوای ئەوەی عێراق لەشکرکێشی بۆ کوەیت کرد، ئەمریکا سزا و گەمارۆی بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند، بەمەش نەیتوانی خۆراک و دەرمان بگاتە عێراق، بەڵام لەدۆخی ئێران دۆخەکە جیاوازە.
ئەو ناوچەیە چەند هێندەی ڕووبەری عێراقە. وڵاتانی دەوروبەری ئێران دوژمنایەتی ڕژێمی دەسەڵاتدار لە تاران ناکەن. ئێران سنوورێکی دوور و درێژی لەگەڵ پاکستان، ئەفغانستان، تورکمانستان، کۆماری ئازەربایجان و عێراق هەیە و پێداویستییەکانی ئێران لە ڕێگەی عێراقەوە دابین دەکرێت.
جگە لەوەش سنووری دەریایی 700 کیلۆمەتری لە باکوور هەیە و بەستراوەتەوە بە وڵاتانی باکوور و بەتایبەتی ڕووسیا. هەر لەبەر ئەم هۆکارە هەرچەند گەمارۆکان توندتر بکرێن، ناتوانن وا لە ئێرانییەکان بکەن تەسلیم بن.
ئەوەی جێگای سەرنجە، ئێستا زیاتر باس لە کردنەوەی گەرووی هورمز دەکرێت کە هۆکاری شەڕەکە نەبووە، نەک ئامانجەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە سەرەتای لەشکرکێشی ئێرانەوە.
Your Comment