AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٦ ٠٧:٥٠

کاردانەوەی ئێران بەم هێرشی ئیسڕائیل بۆ سووریا؛ لایەنگری سووریاین

کاردانەوەی ئێران بەم هێرشی ئیسڕائیل بۆ سووریا؛ لایەنگری سووریاین

وەزیری دەرەوەی ئێران بەرامبەر بە دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی ئیسڕائیل بۆ سەر سووریا وتی: بەداخەوە ئەمە پێشبینیکراو بوو.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە ئێکس نووسی: بەداخەوە ئەمە بە تەواوی پێشبینیکراو بوو. پایتەختی داهاتوو لە کوێیە؟

وتیشی: ڕژێمی دڕندە و بێ سنووری زایۆنی هیچ سنوورێک ناناسێت و تەنیا یەک زمان تێدەگات. بۆ کۆتایی هێنان بەم دەستدرێژییە شێتانەیە دەبێت جیهان بە ناوچەکەشەوە یەکبگرن.

جەختیشی کرد کە ئێران پشتیوانی لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکات و هەمیشە لە تەنیشت گەلی سوریا دەوەستێت.

News ID 56016

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha