AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٣ ٠١:٤٠

خۆپیشاندان لە هەرێمی کوردستان؛ کەسێک کوژرا

خۆپیشاندان لە هەرێمی کوردستان؛ کەسێک کوژرا

دوای ئەوەی ژمارەیەک هاووڵاتی بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، خۆپیشاندانەکە گرژی تێکەوت و باس لەوەدەکرێت کەسێک بەتەقەی هێزە ئەمنییەکان کوژرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەگوێرەی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەک هاووڵاتی سنوری وەرتێ لە دۆڵی بالیسان بەهۆی کەمی کارەبای نیشتیمانییەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و هێزە ئەمنییەکانیش بۆ بڵاوەپێکردنی خەڵک تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەران کرد.

زانیارییەکان باس لەوەشدەکەن، بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەکان هاوڵاتیەکی گوندی سەرنەوس بەناوی ( حەسەن سەرنەوسی ) لەسنوری ناحیەی وەرتێ لە قەزای ڕواندز بەسەختی بریندار بوە.

هاوکات، سەرچاوەیەکی دیکەش رایگەیاندوە، ئەو هاوڵاتییەی بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان بریندارکرا، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

News ID 55974

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha