AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٢ ١٩:٤٤

درەوشانەوەی مۆی‌تای‌کاری کوردستانی لە ئاستی جیهان

درەوشانەوەی مۆی‌تای‌کاری کوردستانی لە ئاستی جیهان

هادی محەمەدی وەرزشوانی لێهاتووی کوردستانی میدالیای بۆرۆنزی یەکەمین خولی ڕکابەرییە جیهانییەکانی مۆی‌تای هێزی چەکداریی جیهان (سیزم)ی مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە یەکەمین خولی ڕکابەرییە جیهانییەکانی مۆی‌تای هێزی چەکداریی جیهان (سیزم)ی کە لە ڕۆژی پێنج‌شەممەی حەوتەی ڕابردووەوە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهانی لە هۆڵی سیام پاراگۆنی شاری بانکۆکی پایتەختی تایلەند دەستی پێکرد، یانەی ئێران بە بەشداریی 5 وەرزشوانی پیاو، سێ میدالیای (زێڕ، زێو و بۆرۆنز)ی مسۆگەر کرد.

لەمناوە هادی محەمەدی مۆی‌تای‌کاری کوردستانی توانی بە سەرکەوتن بە سەر ڕکابەرانیدا، میدالیای بۆرۆنزی ئەو ڕکابەرییانە لە کێشی 60 کیلۆگرامدا بباتەوە.

News ID 55969

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha