AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢١ ١٦:٠٠

تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران درۆیە

تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی مێهرئابادی تاران درۆیە

فڕۆکەخانەی مێهرئاباد ڕایگەیاند: ئەو هەواڵەی لە هەندێک میدیا و تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاوکراوەتەوە کە باس لە ڕوودانی تەقینەوەیەک لە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد دەکات، بە تەواوی درۆ و بێ بنەمایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فڕۆکەخانەی مێهرئاباد دەنگۆی تەقینەوە لەم فڕۆکەخانەیە ڕەت کردەوە .

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: ئەو هەواڵەی لە هەندێ میدیا و تۆڕی کۆمەڵایەتیدا بڵاو کراوەتەوە کە تەقینەوەیەک لە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد ڕووی داوە، بە تەواوی درۆ و بێ بنەمایە.

بە پێی ئەم ڕاگەیاندنە، ستوونی دووکەڵی بینراو هیچ پەیوەندییەکی بە فڕۆکەخانەی مێهرئابادەوە نییە و ئەو شوێنەی کە باسی لێوە دەکرێت لە دەرەوەی ناوچەی فڕۆکەخانە بووە.

شایانی باسە کە لە ئێستادا هیچ ڕووداوێک لە فڕۆکەخانەی مێهرئاباد ڕووی نەداوە و هەموو چالاکییەکانی گەشتە ئاسمانییەکان بە پێی پلان بەڕێوە دەچن.

News ID 55953

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha