AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٢٠ ٢١:٢٣

ئێران خەریکی لێکدانەوەی پەیامێکی ئەمریکایە

ئێران خەریکی لێکدانەوەی پەیامێکی ئەمریکایە

ڕاوێژکاری سیاسی ڕێبەری باڵای ئێران جەختی کرد کە ئێران خەریکی لێکدانەوەی پەیامێکی ئەمریکایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی لاریجانی جەختی کرد: پێداچوونەوە بە پەیامەکەی واشنتۆن دەکەین.

عەلی لاریجانی بە کەناڵی جەزیرەی ڕاگەیاند؛ لە ئێستادا سەرقاڵی لێکدانەوەین بەو پەیامانەی کە لە واشنتۆنەوە پێمان گەیشتووە سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان.

وتیشی: دوای ئەو شەڕەی کە لە دژی ئێمە ڕوویدا، ئێمە بە هیچ شێوەیەک متمانەمان بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نەماوە.

News ID 55944

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha