بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا لە لێدوانێک بۆ کەناڵی "المیادین" وێرای لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی ناوچە، جەختی لە ڕۆڵی ئێران و ڕێبەری ئێران لە پێشخستنی ئامانجەکانی بەرەی بەرخۆدان کرد.
بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ نەعیم قاسم ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی "المیادین"، سەبارەت بە ڕۆڵی حزبوڵڵا لە ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسا، ئاشکرای کرد: هێزەکانی بەرخۆدانی فەلەستین لە ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی ئەقسادا، هیچ هاوئاهەنگییەکیان لەگەڵ حزبوڵڵا نەکردبوو و ئێمە ئاگادار نەبووین و نەماندەتوانی لەو شەڕەدا بەشدار بین. تەنیا ئەوەندە بوو کە محەمەد زەیف فەرماندەی گشتیی کەتیبەکانی قەسام لە نامەیەکدا داوای ئۆپەراسیۆنی پاڵپشتیی لە حزبوڵڵا کردبوو و ئێمەش بەو پێیە بڕیارمان دا کە لە پاڵپشتی بەدەر بەشداری شەڕ و تێهەڵچوونەکان نەبین، چونکە ئەنجامێکی گونجاوی نابێت.
وتیشی: نە هەر ئێمە، بەڵکوو ئێران و تەنانەت هەندێک لە فەرماندەکانی حەماسیش کە لە دەرەوەی غەزەدا بوون، ئاگاداری ئۆپەراسیۆنەکە نەبوون.
ناوبراو لەبارەی بابەتی پەیجێرەکان و تەقینەوەیان، ڕوونی کردەوە: لەو پرسەدا بوونی کەلێنێکی ئەمنی لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی ڕابردوو، بەرچاوە و ماددەی تەقەمەنیی ناو پەیجێرەکان لە چەشنێک بووە کە بە کەرەسەکانی ئێمە نەدەدۆزراوە و ئەگەرچی دوو ڕۆژ بەر لە تەقینەوەیان بە هۆی شکانی لەناکاویان گومانی لا ساز کردبووین، بەڵام ئیسرائیل پێش خست و ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەی خستەوە.
شێخ نەعیم هەروەها سەبارەت بە درێژەی دەستدرێژییەکانی ڕژیمی زایۆنی بۆ سەر لوبنان سەرەڕای ئاگربڕ، جەختی کرد کە حزبوڵڵا تا هەمیشە دان بە خۆیدا ناگرێت و ڕێکارەکانمان لەوبارەیەوە جارێ بە نهێنی دەمێنێتەوە.
ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵا هەروەها لەبارەی ڕۆڵی ئێران لە بەردەوامبوونی بەرخۆدان، ڕایگەیاند: تاران هەڵسەنگاندنێکی دروستی لە ڕەوتی شەڕەکان بوو و دەیزانی کە ئەگەر بێت و هەنگاو بنێتە ناو ئەو شەڕەوە، ئەمریکاش لە شەڕەکە دەگلێت و ئەمە بە قازانجی ئیسرائیل تەواو دەبێت، بۆیە باشتر وابوو ئێران خۆی لەو ڕەوتە وەرنەدات و بەردەوام بێت لە ڕۆڵی خۆی بۆ پێدانی پاڵپشتی ماڵی و سەربازی و سیاسی و میدیایی کە بەش بەحاڵی خۆی دەبوو هۆی پاوەجێی زیاتری بەرەی بەرخۆدان.
مناوبراو هەروەها ڕۆڵی ئیمام خامنەیی، ڕێبەری ئێرانی بەرز نرخاند و ڕاشیگەیاند: ئیمام خامنەیی بە شێوەی ڕۆژانە پەیجۆری گۆڕانکارییەکانی غەزە و لوبنانە و ڕاپۆرتەکانیان پێ دەگات و بەڕێزیان هەڵوێستێکی زۆر تایبەتی و بەرزیان لەوبارەیەوە هەیە.
پێداگریی شێخ نەعیم لە ڕۆڵی ئیمام خامنەیی لە گۆڕانکارییەکانی ناوچە.
News ID 55928
Your Comment