بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید تەخت ڕەوانچی جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی ئەمریکا، بە ئاماژە بە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە ناوبژیوانی عومان لە درێژەی مانگەکانی ڕابردوو وتی: ئێمە بە نیازپاکییەوە دانوستانەکانمان دەست پێکرد، بەڵام ئەمریکییەکان بە دڵنیاییەوە بە پێچەوانەی ئەوەوە هاتنە نێو دانوستانەکانەوە.
تەخت ڕەوانچی لە وەڵام بە ئەو پرسئارە کە ئایا هێشتا کەشێک بۆ دانوستانەکان هەیە و هێشتا دەتوانرێت ڕێگایەک بۆ هاوکاری لەگەڵ ئاژانس بدۆزینەوە؟ وتی: دەرکەکان لە ئەو بارەوە دانەخراوە. ئێمە هاوکاری خۆمان لەگەڵ ئاژانس ڕانەگرتووە و درێژەی هاوکارییەکان پێوەندی بە هەندێک بابەتەوە هەیە. بۆ نموونە ئەوەی کە ڕێک چ هەوڵێک ئەبێ ئەنجام بدەین تا هاوکارییەکی ڕێکوپێک و بەردەواممان لەگەڵ ئاژانس هەبێت. باڵوێزی ئێمە لە ڤیەنا لەگەڵ ئەمینداری گشتی لە پێوەندی بووە و هەڵوێستی ئێمەی بۆ ئەو ڕوون کردووەتەوە.
ناوبراو لە کاردانەوە بە ئەوەی کە ئایا ئەگەرێک بۆ پەڕینەوە لە ئەو شەڕە و دەسپێکردنەوەی دانوستانەکان هەیە؟ ناتوانرێت لە ئەو هێرشە ئاسانی تێبپەڕین. ئێمە کوژراو و برینداری زۆرمان داوە. چۆن دەتوانین ئوە فەرامۆش بکەین و پرسیاری سەرەکی ئەوەیە کە ئایا دەتوانرێت دووبارە متمانە بە ئەمریکا بکرێت؟ ئەو هێرشە دوو ڕۆژ پێش لە دانوستانەکان کرا و ئەوە گەوەترین گورزی لە دیپلۆماسی و متمانە دا
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵام بە ئەو پرسیارە کە دۆخەکە بەرەو کوێ دەڕوات و ئایا هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا بەردەوام دەبێت، درێژەی دا: ئێمە بۆ هەر جۆرە شیمانەیەک ئامادەین و نامانەوێت هەڕەشە بکرێین و ئێمە وتوومانە کە دیپلۆماسیمان دەوێت بەڵام گەورەترین پرس ئەوەیە کە ئەوان ئەبێ ئێمە دڵنیا بکەنەوە کە لە کاتی دانوستاندا هەمدیسان لە هێزی سەربازی کەڵکوەرناگرن.

جێگری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لەگەڵ ئێن بی سی سەبارەت بە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە مانگەکانی ڕابردوو وتی کە تاران بە نیازپاکییەوە چووە نێو دانوستانەکانەوە بەڵام واشنتۆن پێچەوانە بوو.
News ID 55864
Your Comment