بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساناز پووردانش بەڕیوەبری پلانی گەشەی گوڵخانەیی ڕێکخراوی جیهادی کشتوکاڵیی پارێزگای کوردستان، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵەم وتی: بەشێکی زۆری ئەو بەروبوومە بریتین لە سەوزی، تەڕەکاڵ، خەیار، تەماتە، بیباری شیرین، بیباری دۆڵمەیی، شیلک و جۆرەکانی گوڵی سەرچڵی و ئاپارتمانی.
پووردانش، بە ئاماژە بە دامەزرانی 12 کەسی لە هەر یەکەیەی گوڵخانەیی و بەرهەمهاتنی ڕۆژانە 500 تا 1000 کیلۆگرام بەربوومی کشتوکاڵیی وەک شیلک لە هەر گوڵخانەیەک، وتیشی: بەشێکی زۆری بەربوومی بەرهەمهاتوو لەم یەکەیانە ڕەوانەی بازاڕەکانی دەرەوەی پاریزگای کوردستان دەکرێن و ئەم شێوازە سەرەڕای لایەنی ئابووریی، هەڵگری کۆمەڵێک هەڤیازیی وەک تێچووی کەمی ئاو، بەرزبوونەوەی ئاستی وەبەرهێنان، بەرهەمی پاوەجێ و کۆنتڕۆڵی ئافەتەکانە.
Your Comment