AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١٠ ٠٨:١٧

گرووپی 7؛ گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەست پێبکاتەوە

گرووپی 7؛ گفتوگۆ لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئێران دەست پێبکاتەوە

حەوت وڵاتی پیشەیی جیهان لە بەیاننامەیەکی یەک لایەنەدا وێڕای پاڵپشتی تەواو لە ئیسرائیل ، داوای درێژەی گفتوگۆکان سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێرانیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرەی قەتەر، وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندامی گرووپی حەوت ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا و ئەڵبەت ناڕاست و نالۆژیک، داوایان کرد گفتوگۆکان بە ئامانجی دەستخستنی ڕێککەوتنێکی گشتی و سەقامگیر کە بتوانرێت تاقی بکرێتەوە، دەست پێبکرێتەوە.

لە ئەو بەیاننامەدا پاگدەنە کراوە: دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان دەتوانێت ببێتە هۆی ڕێککەوتنێک کە پەرەسەندنی چەکی ئەتۆمی و سەقامگیری ناوچەکە دەستەبەر بکات.

ئەندامانی گرووپی 7 هەروەها پاڵپشتیان لە ئاگربڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل کردووە و داوای بەردەوام بوونی هەوڵە دیپلۆماتیکەکان بۆ کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکانیان کرد.

ئەو وڵاتانە هەروەها بە پاڵپشتی لە ئاسایشی ئیسرائیل ، لە ئەوەی کە " داواکاری بۆ دەستگیری و لەسێدارەدانی ڕافائێل گرۆسی، بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی" وەسف دەکرێت، بە توندی نیگەرانیان دەربڕی و ئیدانەیان کرد.




News ID 55820

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha