AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٩ ٢١:١٣

پەیوەندییەکانی کورد و دیمەشق پاش تەقینەوەی کلێسەیەکی سووریا

پەیوەندییەکانی کورد و دیمەشق پاش تەقینەوەی کلێسەیەکی سووریا

تەقینەوەی کلێسەی مار ئەلیاسی دیمەشق لە ڕۆژانی ڕابردوودا کە بووە هۆی کوژرانی 25 کەس، بۆتە بیانوویەک بۆ ناکۆکیی دووبارەی کورد و دەوڵەتی ناوەندیی سووریا و ئاڵۆزتربوونی داهاتووی ئاشتەوایی نیشتمانی لەو وڵاتەدا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئینتلیجێنسی ئۆنلاین، تەقینەوەی خۆکوژرانە لە کلێسەی مار ئەلیاس لە دیمەشق کە بووە هۆی کوژرانی 25 کەس و لەوان ژنان و منداڵان و برینداربوونی چەندین کەسی تر، نە تەنیا نیشاندەری لاوازیی پێکهاتەی هەواڵگرانەی دەوڵەتی نوێێ سووریا و دزەی گرووپە ڕادیکاڵەکان لە پایتەختی ئەو وڵاتەیە، بەڵکوو ڕێخۆشکەر بوو بۆ ڕابوونەوەی دەزگای ئەمنیی سووریا و دەستپێکردنەوەی شەپۆلێکی نوێی لە دەستگیرییەکان لە گەڕەکە جۆراوجۆرەکانی دیمەشق.

تەشەنەی نامتمانی کورد و دیمەشق

بە گوێرەی ئینتلیجێنسی ئۆنلاین، لە کاتێکدا هیچ گرووپێک بە فەرمی بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەیەی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەلام هەندێک لە بەرپرسانی ئەمنیی ڕژیمی جۆلانی، کوردەکان بە دەستهەبوون لەو ڕووداوەدا تۆمەتبار دەکەن و بەو بیانووە بڕیاری دانوستانی نافەرمیی نێوان نوێنەرانی دەوڵەت و کوردەکان کە بڕیار بوو حەوتەی داهاتوو لە لازقیەدا بەيیوە بچێت، هەڵوەشاوەتەوە.

پاشهاتە ئەمنی و سیاسییەکان

لە کاتێکدا کە ئەم هێرشە بۆ سەر ناوەندنێکی ئایینی، سەلمێنەری پێگەی پتەوی ڕەوتە جیهادی و تەکفیرییەکان لە سووریایە، خود تەقینەوەکە دەتوانێ بیانوویەک بداتە دەست دەوڵەتی نوێی تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەڵمەتی توندئاژۆیانە و گەڕانەوەی بۆ سیاسەتی بایکۆتی پێشووی و ئەوی لەمناوە قوربانی دەبێت، بڕیاری دیمەشق بۆ بووژاندنەوەی شەرعییەتی ناوخۆیی و لەوان گفتوگۆی لەگەڵ پێکهاتە ئیتنیکی و سیاسییەکان وەک کوردەکانە.

داهاتووی دانوستانەکان

ئەگەرچی بەر لەو تەقینەوەیە ئۆمیدێکی زۆر هەبوو بۆ دەستپێکردنەوەی ڕەوتی پەیتایی بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لە نێوان کورد و دیمەشق بەپێی گەڕەنتیی مافی فەرهەنگی و سیاسیی کوردەکان و بە فەرمی‌ ناسرانی خۆسەریی کوردەکان لە باکووری سووریا و ئاوێتەبوونی هیزەکانی سووریای دیموکراتیک لە پێکهاتەی نوێی ئەو وڵاتە، بەڵام دوای گیرانە بەری ڕیوشوێنی توندی ئەمنی لە پاش تەقینەوەی کلیسەی مار ئەلیاس، ڕەوتی سەری لە خێراترین کاتی مومکیندا ڕووی لە لاوازی ناوە.

ئەوە لە کاتێکدایە کە شرۆڤەکاران جەخت لە ئەگەری دەستهەبوونی دژبەرانی ئاشتیی نیشتمانی –چ لە ئۆردووگای سەلەفییە ڕادیکاڵەکان، چ لە پێکهاتەی ڕادیکاڵی هێزەکانی ناو دەسەڵاتی سووریا- لە پشت ئەم تەقینەوەیە دەکەن، "بۆ ئەوەی پێش بە وەدی‌هاتنی ئاشتەوایی دیمەشق و کورد بگرن".

News ID 55814

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha