AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ٦ ١٠:٢٤

گێرانەوەی 12 ڕۆژ دۆشداماوی؛ بۆچی ئەمریکا لە قازانجی ئیسرائیل هاتە مەیدانی شەڕ؟

گێرانەوەی 12 ڕۆژ دۆشداماوی؛ بۆچی ئەمریکا لە قازانجی ئیسرائیل هاتە مەیدانی شەڕ؟

لاواز بوونەوەی توانای بەرگری ئیسرائیل، ترس لە شەڕی درێژخایەن و ترس لە گۆڕینی جیدی هاوکێشەی ناوچەیی و سەرووناوچەییەکان لە قازانجی ئێران، ئەمریکای ناچار کرد بێتە مەیدانێکەوە کە شکست تێیدا یەکلایی بوو.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: دوای 12 ڕۆژ شەڕی قورس، ئاگربڕ لە نێوان ئیران و ئیسرائیل هاتە ئاراوە، بەڵام ئەو پرسیارە سەرەکییە لە شرۆڤە ئەمنی و ژێئۆپۆلیستییەکاندا ماوەتەوە کە بۆچی ئەمریکا ڕاستەوخۆ پێی نایە مەیدانی شەڕەوە؟

تێکشکاندنی ئەفسانەی نەبەز بوونی ئیسرائیل

ئیسرائیل چەندین ساڵە، وێنەیەکی لە ئاسایشی خۆی نیشان دابوو کە گوایە هیچ درزێکی نییە و کەس ناتوانێت دزە بکاتە نێویەوە؛ وێنەیەک لە سەر بنەمای بەرگری زیرەکانە، توانی هەواڵگری بێ ڕەکابەر و سیستەمی بەرگری پشێکەوتوو وەکوو گومەزی ئاسنین، فلاخن داوود و پەیکان. بەەڵام لە شەڕی 12 ڕۆژە لەگەڵ ئێران، ئەو ئەفسانە ڕووخا؛ نەک لە ئاستی مێدیایی و بانگەشەیی بەڵکوو لە مەیدانی راستەقینەی شەڕ.

ئیران هێرشی ڕاستەوخۆ و چەند ڕەهەندیی کردە سەر قووڵایی ستراتیژیکی ئیسرائیل و سەری لە سیستەمی بەرگری ئەو ڕژێمە شێواند و ژیرخانە گرینگە پیشەییەکان، هێڵی گواستنەوەی کارەبا، هوماری سووتەمەنی و بنکە سەربازییەکانی پێکا.

هیرشەکانی ئێران خەسارێکی زۆریان لە ئیسرائیل دا و 28 کوژراو و 1600 برینداری لێکەوتەوە ئەوەش سەرەڕای پشتیوانی هەواڵگری ئەمریکا لە ئەو ڕژێمە بوو و لە ڕاستیدا هێرشەکانی ئێران هەم لە باری ژمارە و هەم لە بار قووڵایی و وردبینییەوە ئیسرائیلییەکانی شۆک کرد و بووە هۆی کۆبوونەوەی خەڵکەکەی و "دروشمی درۆیان دەگوت، ئیمە ئەمن نین"یان دەوتەوە.


تەنیایی ستراتیژیکی تێلاڤیڤ و ئاسایشێک کە قەرزادری واشنتۆنە

یەکێک لە گرینگترین وانەکانی شەڕی 12 ڕۆژە بۆ چاوەدێرانی ناوچەیی و جیهانی ، ئاشكرا بوونی راستییەکانی سەربازی و ستراتیژیکی ئیسرائیل بۆ پشت بەستنی تەواو بە ئەمریکا بوو. بە پچێەوانەی بانگەشەی چەندین ساڵەی تێلاڤیڤ بۆ سەربەخۆیی ئەمنیەتی و توانی هێرشىەری سەربەخۆ، ئەو شەڕە نیشانی دا کە ئیسرائیل تەنانەت لە بەرگری لە قووڵایی ستراتیژیکی خۆی زۆر پشتی بە توانی بەرگری، تەکنیکی و هەواڵگری ئەمریکا بەستووە و هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ئەو ناوچە کۆنترۆڵی لەدەستی بەرپرسانی ئەستاند و لاواز بوونی ئەو حکومەتە بۆ خەڵکەکەی ئاشکرا بوو.


ڕۆژنامەی هائارتس دەریخست کە لە ڕۆژی چوارەمی شەڕەکەدا بەرپرسانی ئیسرائیل لەگەڵ بەرپرسانی سێنتکام کۆبوونەتەوە و داوای رادەست کردنی دەیان سیستەمی بەرگری، سیستەمی دژە درۆن، مووشەکی تایمر و درۆنی بەرگریان کردووە.

هەروەها ئاشکرا کراوە کە سەدا 70ی ئۆپراسیۆنی بەگری و ناسینەوەی مووشەکەکانی ئیران لەلایەن مانگیلە سیخوڕییەکانی ئەمریکاوە ئەنجام دراوە.

ترسی میحوەری ڕۆژاوایی-عێبری لە درێژ بوونەوەی ماوەی شەڕەکە

لە دڵی بڕیاری ئەمریکا بۆ هاتنی راستەوخۆی بۆ نێو شەڕەکە، زیاتر لە هەر شتێک ترس لە درێژ بوونەوەی ماوەی شەرەکە و کۆنترۆڵ نەکردنی بوو. ئەمریکا دەیزانی کە ئێران توانی شەڕێکی بەربڵاوی لە خاکی خۆی هەیە و لە دەرەووشدا و بە یاری هاوپەیمانە ناوچەییەکانی، دەفرایەتی دوور و درێژی هەیە بۆ پێکدادانێک کە پێش بینی کراو نییە.

لە هەمان ڕۆژی پێنجەمی شەڕەکەوە، نیشانەکانی پێکدادانی شەڕی درێژخایەن ئاشكرا بوو، بەردەوام بوونی مووشەکە نیشان شکێنەکان، ڕاگەیاندنی ئامادەیی لە باشووری لوبنان، هێرشەی مووشەکی لە عێراقەوە بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا لە سووریا، هەڕەشەی ئەنساروڵڵا بۆ داخستنی بابولمەندەب و ماندوویەتی وردەوردەی ئەرتەشی ئیسرائیل لە دووپات کردنەوەی شوێنگرییەکان، جێبەجێ کردنی هێزەکان و ... . هەمان شرۆڤە لە ناوەندە سەربازییەکانی ئەمریکا ڕاشکاوانە راگەیێندرا و پێنتاگۆن هۆشداریی دا کە درێژەی رەوتی ئێستا، توانی بەرپرسی ئیسرائیل لە دوو هەفتەدا لاواز دەکاتەوە.

لە ئاستی مێدیاییشدا، وێنەی ئیسرائیل لە قوربانی هێرشەکانەوە بۆ هیرشبەری ناکارامە و لاواز گۆڕدرابوو، ئەو گۆڕینە، واشنتۆنی لە ئاستی بانگەشە و پڕوپاگەنداکان لاواز کردبووەوە.



News ID 55764

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha