AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١ ٠٩:٥٠

وەزارەتی دەرەوەی ئێران جیهان لە مەترسییەک ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران جیهان لە مەترسییەک ئاگادار دەکاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران پێشێلکردنی ئاشکرای میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران به توندترین شێوه هێرشه سەربازییه دڕندانەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوه ئەتۆمیە ئاشتیخوازەکانی ئێرانی ئیدانە کرد.

ڕاشگەیێندرا کە ئێران دەوڵەتی شەڕخواز و یاساشکێنی ئەمریکا به بەرپرس دەزانێت له بەرامبەر ئەو کاریگەرییه زۆر مەترسیداره و دەرئەنجامەکانی ئەم تاوانە گەورەیە.

ئەوەش ئاماژە پێدرا کە کۆماری ئیسلامی ئێران بەرپرسیارێتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجوومەنی ئاسایش، ئەمینداری گشتیی ئەو ڕێکخراوە، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و دەسەڵاتە نێونەتەوەییە لێهاتووەکانی دیکە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە لە بەرامبەر ئەم پێشێلکارییە تاوانکارییەی یاساکە وەبیر دەهێنێتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە بێدەنگی لە بەرامبەر ئەم دەستدرێژییە ڕوونە جیهان بەرەوڕووی مەترسییەکی بێ وێنە و بەربڵاو دەکاتەوە.

News ID 55666

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha