AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١ ٠٨:٤٩

ئیدانە کردنی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتی

ئیدانە کردنی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ئاستی نێودەوڵەتی

هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەگەڵ ئیدانە کردنی نێودەوڵەتی کۆمەڵگای جیهانی بەرەوڕوو بووەتەوە.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، میگل دیاز کانل، سەرۆک کۆماری کووبا لە بەیاننامەیەکدا لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ناوەندە ئەتۆمییەکانی ئێران جەختی کرد: ئێمە بوردمانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە کە دەبێتە هۆی چڕ بوونەوەی ئاستی مەترسی پێکدادان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، ئیدانە دەکەین.

کۆلۆمبیا: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەرەو پێکدادانی زیاتر دەبات.

گوستاو پێترۆ سەرۆک کۆماری کۆلۆمبیاش لە کاردانەوە بە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران وتی: هێرشی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەرەو ئاگر دەبات.

کاردانەوەی عەرەبستان بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران

وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان ڕایگەیاند: بە نیگەرانی زۆرەوە دەڕوانینە گۆڕانکاریەانی ناوچەکە دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و هەروەها داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین کە هەوڵی خۆی بخاتە گەڕ بۆ گەییشتن بە ڕێکاری سیاسی.


باسم عەوادی وتەبێژی دەوڵەتی عێڕاق جەختی کرد کە هێرش بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی نێوان، هەڕەشەیەکی مەترسیدار بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە.

کومیتەکانی بەرخۆدانی فەلەستین بە دەرکردنی بەیاننامەیەک، هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێرانیان ئیدانە کرد و ئەوەیان وەکوو هێرش بۆسەر ئۆمەتی ئیسلامی وەسف کرد.


سەرۆکی کۆمیسیۆنی بەرگری پەرلەمانی پاکستان جەختی کرد: هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران جەنایەتی جەنگییە.

محەمەد بەخیتی ئەندامی نووسینگەی سیاسی ئەنساروڵڵای یەمەن لەگەڵ ئەلجەزیرە جەختی کرد: ڕێککەوتنی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا بۆ پێش لە هێرش بۆ سەر ئێران بوو، ئەمڕۆ لە پاڵ براکانمان لە ئێران هەمەبر ئێران و ئەمریکا وەستاوین و وەڵامی سەربازی ئێمە بەڕێوەیە.


جەهادی ئیسلامی بە ڕاگەیاندنی پاڵپشتی لە ئێران جەختی کرد کە ئەمریکا لە ڕێگای هێرش بۆ سەر ئەو وڵاتەوە جارێکی دیکە پاڵپشتی ئیسرائیلە.


نیۆیۆرک تایمز لە زمانی بەرپرسانی ئەمریکییەوە ڕاپۆرتی دا: ئێران بژاردەی جیاوازی بۆ وەڵام بە هێرشەکان هەیە و داخستنی گەرووی هورموز یەکێک لەوانەیە.

بزووتنەوەی حەماس بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: بە توندترین شێوە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران ئیدانە دەکەین.

ئانتۆنیۆ گۆترێش لە کاردانەوە بە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران وتی: بەکارهێنانی ئەمریکا لە زۆرەملێ لە بەرانبەر ئێران، ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە تەندتر دەکاتەوە .

News ID 55660

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha