AP ١٤٠٤ پووشپەڕ ١ ٠٧:٠٤

هیچ تیشکدانەوەیەکی مەترسیدار لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران نەبینرا

هیچ تیشکدانەوەیەکی مەترسیدار لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران نەبینرا

ناوەندی سیستەمی تەندروستی ئەتۆمی ئێران ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

ناوەندی سیستەمی تەندروستی ئەتۆمی ئێران وتی: هیچ پیس بوونێکی ژینگە لە دەوروبەری شوێنە ئەتۆمییەکان نییە.

ڕاشگەیێندرا کە دوابەدوای هێرشی تاوانکاری ئەمریکی بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی فۆردۆ و نەتەنز و ئیسفەهان، کە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، لەوانە پەیماننامەی NPT و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانی دیکەی پەیوەست بە سەلامەتی و ئاسایشی ئەتۆمی؛ ناوەندەکە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی پێویستی ئەنجامدا سەبارەت بە ئەگەری بڵاوبوونەوەی پیسبوونی ئەتۆمی لە دەوروبەری ئەو شوێنانەی پێشتر باسکراون.

ئاماژەش دراوە کە لێرەوە ئاگادار دەکرێتەوە کە؛ بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ڕێوشوێنانەی کە گیراوەتەبەر و پلانی پێشووی ئەنجامدراو، هەروەها ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن سیستەمی دیاریکردنی ماددە تیشکدەرەکانەوە تۆمارکراون، هیچ نیشانەیەکی پیسبوون تۆمار نەکراوە.

بۆیە هیچ مەترسییەک لەسەر ئەو دانیشتووانە نییە کە لە دەوروبەری ئەو شوێنانەی ئاماژەیان پێکراوە دەژین.

News ID 55659

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha