بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پشت بەستن بە ئەلجەزیرە، وتەبێژی پۆلیسی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاندووە کە بارودۆخی ئەو ناوچانەی کە بە مووشەکەکانی ئێران لە ناوەڕاستی ئیسرائیل کراونەتە ئامانج، زۆر خراپە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وێرانکارییەکان بەرفراوانن و هەندێک کەس هێشتا لەژێر داروپەردوودان.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لەم هێرشانەدا لانیکەم ١٠ ئیسرائیلی کوژراون و ١٢٠ی دیکەش برینداربوون.
Your Comment