AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٥ ٢١:٢١

هێزی چەکداری ئێران هۆشداریی دا: ئیسڕائیلییەکان ناوچە داگیرکراوەکان چۆڵ بکەن

هێزی چەکداری ئێران هۆشداریی دا: ئیسڕائیلییەکان ناوچە داگیرکراوەکان چۆڵ بکەن

هێزی چەکداری ئێران هۆشداریی دا: کە ئیسڕائیلییەکان ناوچە داگیرکراوەکان چۆڵ بکەن چونکوو لە ڕۆژانی داهاتوو دەکرێنە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پەخشی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ئێراندا ، هێزی چەکداری ئێران هۆشدارییەکی توندی بۆ دانیشتوانی ناوچە داگیرکراوەکان نارد و وتی: ناوچە داگیرکراوەکان بەجێبهێڵن.

وتەبێژی ناوەندی زانیاری و ڕاگەیاندنی هێزە چەکدارەکانی ئێران وتی: حیساباتی هەڵەی ڕژێمی ئیسرائیل هیچ ڕێگەیەکی تری نەهێشتۆتەوە جگە لە وەڵامدانەوەی توند و تەمێ کردنی پەشیمانکەرەوە بۆ ئەو دەسەڵاتە تاوانکارییە لەلایەن هێزە چەکدارە قارەمانەکانی ئێرانی ئیسلامییەوە.

هەروەها ڕاگەیێندرا کە دانیشتوانی ناوچە داگیرکراوەکان دەبێ بەزووترین کات ئەو ناوچانە بەجێبهێڵن.

News ID 55503

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha