AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٥ ١٧:٠٥

ئیسڕائێل ئەمڕۆ لە کام ناوچەی ئێرانی دا

ئیسڕائێل ئەمڕۆ لە کام ناوچەی ئێرانی دا

ڕژیمی زایۆنی لە سێهەمین ڕۆژی پەلاماری بۆ سەر خاکی ئێران، چەندین پارێزگای وڵاتی کردە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات لەگەڵ چالاکبوونی پەدافەندی ئاسمانی ئێران لە سێهەمین ڕۆژی دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی، ئەوڕۆ یەکشەممە (25ی جۆزەردان) فرۆکە و درۆنەکانی ئەو ڕژیمە پارێزگاکانی تاران، کرماشان، تەورێز و ئیسفەهانیان کردە ئامانج.

ئیسڕائێل ئەمڕۆ لە کام ناوچەی ئێرانی دا

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ناوەندی تاران و گۆڕەپان و شەقامەکانی وەلیعەسر، حەفتی تیر، بلواری کشاوەرز و نیاوەرانی ئەو شارە، دوو ئیستەبلی ئەسپ لە کۆمەڵەی وەرزشیی گوندی ئۆلەمپیای کرماشان، ناوەندی پەدافەندی تەورێز و سەهەند، پاڵاوگە و ناوەندێکی سەر بە وەرزارەتی بەرگری و هەروەها ناوەندێکی فرۆشی فەڕش لە ئیسفەهان کراونەتە ئامانجی هێرشەکانی زایۆنی.

ئیسڕائێل ئەمڕۆ لە کام ناوچەی ئێرانی دا

News ID 55499

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha