AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٥ ١١:٠٨

وەزیری دەرەوەی ئێران: هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بوەستێت ئێمەش هێرشەکان ڕادەگرین

وەزیری دەرەوەی ئێران: هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بوەستێت ئێمەش هێرشەکان ڕادەگرین

سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ڕایگەیاند: ئەگەر ئیسرائیل هێرشەکانی ڕابگرێت ئێمەش هێرشەکانمان ڕادەگرین.



بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، لە دیدار لەگەڵ باڵوێزی وڵاتانی جیاواز لە تاران وتی: هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە ئیزنی ئەمریکا ئەنجام دراوە و بێ هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەمریکا نەیدەتوانی هێرش بکاتە سەر ئێران.

ناوبراو درێژەی دا: ئێمە زانیاری وردمان لەسەر بنەکانی ئەمریکا و هێرشەکانی هێزەکانی ئیسرائیل و یارمەتییەکانی ئەوان لە زایۆنییەکان لە ناوچەکە هەیە.


هەروەها وتیشی کە گرینگتر لە زانیارییەکانی ئێمە قسەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە کە لە تویتەکانیدا بە ئاشكرا پاڵپشتی لە ئیسرائیل ڕادەگەیێنێت و بەو پێیە ئێمە ئەمریکا وەکوو هاوبەشی ئیسرائیل لە ئەو هێرشانە دەبینین و ئەبێ بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەو بارەوە قبووڵ بکات.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتیشی کە ئێمە خوازیاری شەڕ نین، مەگەر ئەوەی کە بە سەرماندا بسەپێت، ئێمە خەریکی دیپلۆماسی لەسەر بەرنامی ئەتۆمی خۆمان بووین.

عێراقچی ڕاشیگەیاند: هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بوەستێت ئێمەش هێرشەکان ڕادەگرین.

News ID 55492

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha