AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٤ ١٠:٢١

ئێران هێرشێکی قورسی کردە سەر بنکەی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی

ئێران هێرشێکی قورسی کردە سەر بنکەی ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنی

دوای ئەوەی کە ئیسڕائیل بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی هێرشی کردە سەر ئێران، هێزی چەکداری ئێران وڵامێکی توندی دایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

هەر ئێستا هێزی چەکداری ئێران شەپۆلێکی بەهێز مووشەکی ئاراستە ڕژێمی زایۆنی کرد.

مووشەکەکانی ئێران یەک بە یەک لە ئامانجە دیاری کراوەکان دەدەن و دانیشتوانی داگیرکەری ئیسڕائێلی خۆیان خزاندۆتە ناو پەناگاکان.

شەوی ڕابردوو هێزی چەکداری ئێران بە سەدان مووشەک و درۆن هێرشێکی کردە سەر تلاڤیڤ و ئۆرشەلیم و سەد و پەنجا ناوچەی لە ناوچەداگیرکراوەکانی فەلەستینی کردە ئامانج.

تا بەیانی هێزی چەکداری ئێران پێنج جار بە مووشەک و درۆن ڕژێمی زایۆنی پێکا.

بینای وەزارەتی شەڕی ئیسڕائیل و چەندین بنکەی سەربازی ئیسڕائیل لە لایەن ئێرانەوە کراونەتە ئامانج.

News ID 55452

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha