AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٢٣ ٠٩:٠٤

دڵەڕاوکێ لە ئیسرائیل لە ترسی کاردانەوەی ئێران و هەڵاتنی نتانیاهۆ

دڵەڕاوکێ لە ئیسرائیل لە ترسی کاردانەوەی ئێران و هەڵاتنی نتانیاهۆ

مێدیا ئیسرائیلییەکان لە دڵەڕاوکێی زایۆنییەکان لە هێرشی تۆڵەکردنەوەی سەختی ئێران هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، مێدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە فڕۆکەی نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە فڕۆکەخانەی بێن گۆریۆنەوە هەستاوەتەوە.

مێدیا ئیسرائیلییەکان ڕاینگەیاند: ناوەندی ئەتۆمی دیمۆنا و وەزارەتی شەڕ لە تێلاڤیڤ بانترین ئاستی مەترسی لەسەرە.

سەرچاوە عێبرییەکان ڕایانگەیاند کە وەزیرانی کابینەی ئیسرائیل لە ژیرزەوییەکانی خۆیان شاردووەتەوە.

مێدیاکانیش هەروەها ڕاپۆرتیان دا کە ناوچە داگیرکراوەکان لە حاڵی ئامادەباشیدان و ئیسرائیلییەکان چوونەتە حەشارگەکان و ناوەندە پەروەردەیی و ئیدارەکانی داخراون.

نتانیاهۆ بە ئاماژە بە هیرش بۆ سەر ئێران پاگەندەی کرد کە هیرشێکی سەرەتایی زۆر سەرکەوتوومان کردە سەر ئێران و هیچ شەڕێکیش بێ تێچوو نابێت. داوای لە خەڵک دەکەم کە سەرجەم فەرماندەکان جێبەجێ بکەن و لەوانەیە ڕۆژانێکی زۆر لە حەشارگەکان بین.


News ID 55414

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha