AP ١٤٠٤ جۆزەردان ١٩ ١١:٢٥

بەقایی: ئێران پێشنیاری ئەمریکای ڕەتکردەوە و خۆی پلانێکی لۆژیکی دەخاتە ڕوو

بەقایی: ئێران پێشنیاری ئەمریکای ڕەتکردەوە و خۆی پلانێکی لۆژیکی دەخاتە ڕوو

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە: لە ئێستادا هیچ هەواڵێک لەبارەی خولی داهاتووی دانوستانەکانەوە نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: لە ئێستادا هیچ هەواڵێک لەبارەی خولی داهاتووی دانوستانەکانەوە نییە.

بەقایی ڕایگەیاند کە هێشتا دیار نییە کە خولی داهاتووی دانوستانی ئێران و ئەمریکا کەی بەڕێوەدەچێت.

بانگەشەی هەڵگرتنی گەمارۆکان ڕاست نییە و سزای نوێ سەپێندراوا، ئەمەش نیشانەی نەبوونی جددیەتی ئەمریکایە. ئەم ڕەفتارە دژبەیەک گومانەکانمان زیاتر دەکات.

بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بەتەواوی ئاشتیانە

هەروەها لە دوایین ڕاپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیدا باس لە پابەندنەبوونی ئێران نەکراوە.

بەقایی زیادی کرد: بەم نزیکانە پلانی پێشنیارکراوی خۆمان لە ڕێگەی عومانەوە دەخەینە بەردەم ئەمریک.

پلانی ئەمریکا لای ئێمە قبووڵ ناکرێت. هەموو پێشنیارێک دەبێت بەرهەم و دەرئەنجامی پرۆسەی دانوستان بێت.

پلانی ئەمریکا هاوڕێژ لەگەڵ ئەنجامی چوار پێنج خولی پێشووی دانوستانەکان نەبوو.

ئێمە پلانی پێشنیارکراوی خۆمان لە ڕێگەی عومانەوە بەم زووانە دوای یەکلاکردنەوەی پلانی پێشنیارکراوی خۆمان دەخەینە بەردەم لایەنی بەرامبەر. ئەم پلانە مەعقوول و لۆژیکی و هاوسەنگە.

ئەوەشی وت کە پێشنیار دەکەین کە لایەنی ئەمریکی بە دڵنیاییەوە ئەم دەرفەتە بەرز دەنرخێنێت. بە دڵنیاییەوە لە بەرژەوەندی ئەمریکادایە کە بە جددی ئەم پلانە لەبەرچاو بگرێت.

News ID 55339

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha