بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن خومەینی لە ڕێورەسمی بەرزڕاگرتنی سی و شەشەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی ڕایگەیاند: ڕێورەسمی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئیمام ئاوێکە لەسەر سەرجەم پیلانەکانی دوژمن.
ناوبراو وتی: دوژمنانی ئێران بەردەوام هەوڵیان داوە کە بە درۆ و بەلاڕێ بردن و گاڵتە، قسەکانی ئیمام بە شێوەیەکی دیکە نیشان بدەن و هزر گەنجان نیسبەت بە ئیمام بگۆڕن.
نەوەی ئیمام خومەینی درێژەی دا: بێ گومان شۆڕشی ئێران، خەڵکی ترین شۆڕش لە درێژەی مێژوو بووە. هەندێک کۆمەڵناسی ڕۆژاوایی دانیان پێدا ناوە کە هیچ سیستەمێک وەکوو ئێران توانی بەسیجی خەڵکی تا ئەو ڕادە نەبووە.
سەید حەسەن خومەینی وتیشی: کۆمەڵگای ئیسلامی ئێمە ئەبێ سەربەخۆ بێت، بە ئەو واتا کە ئیزنی دەستێوەردان نەدرێتە هیچ لایەنێک.
هەروەها رایگەیاند: بەردەوام ئەبێ وشیار بین تا سەربڵندی دینی، ئیسلامی و نەتەوەییمان نەکەوێتە ژێر کاریگەرییەوە. بە پێی قسەکانی ڕیبەر نابێت هیچ کات کارێک بکەین کە سەربڵندی نەتەوەییمان بکرێتە ئامانج.

بەرپرسی بارەگای ئیمام خومەینی وتی: کۆمەڵگای ئیسلامی ئێمە ئەبێ کۆمەڵگایەکی سەربەخۆ بێت و نابێت هیچ کات کارێک بکەین کە سەربڵندی نەتەوەییمان بکرێتە ئامانج.
News ID 55277
Your Comment