بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و سەید عەباس عێراقچی لەە ڕێگای تەلەفۆنەوە گفتوگۆیان کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هاوکارییە بەردەوامەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانس، ئەنجامی سەرجەم چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران لە ژێر چاوەدێری ئاژانس و لە چوارچیوەی ڕێککەوتننامەی پادمان، و هەەروەها لانەدانی چالاکی و مادە ئەتۆمییەکان، داوای لە بەرپرسی گشتی ئاژانس کرد کە ڕاستییەکان بخاتە بەرچاو بە شێوەیەک کە بەستێن بۆ ئاوەژۆ کەڵکوەرگرتنی هەندێک لایەن لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بۆ ئامانجی سیاسی خۆیان لە دژی گەلی ئێران خۆش نەبێت.
عێراقچی هەروەها داوای لە گرۆسی کرد کە بە شی کردنەوەی هاوکارییەکانی ئێران لەگەڵ ئاژانس لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی شۆرای حوکام، لێکەوتەکانی هەر جۆرە هەوڵێکی سیاسیان بۆ ڕوون بکاتەوە، چونکوو ئێران کاردانەوەی پێویستی دەبێت بە هەر جۆرە هەوڵێکی نەگونجاو لەلایەن ئەورووپاوە، هەروەها بەرپرسیارێتی لێکەوتە و ئاسەوارەکانی لە ئەستۆی ئەوانە دەبێت کە ئاژانس بۆ بەرەوپێش بردنی بەرنامە سیاسییەکانی خۆیان بەکار دەهێنن.

وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کرد لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتووی شۆرای حوکام، هۆشداریی بداتە وڵاتانی ئەورووپی نیسبەت بە هەر جۆرە هەوڵێکی سیاسی.
News ID 55243
Your Comment