AP ١٤٠٤ جۆزەردان ٦ ١٩:٤٣

باڵوێزی کۆریای باشوور: سنە دەروازەیەکی نوێ بۆ هاوکاری فەرهەنگی و ئابووری ئێران و کۆریایە

باڵوێزی کۆریای باشوور: سنە دەروازەیەکی نوێ بۆ هاوکاری فەرهەنگی و ئابووری ئێران و کۆریایە

باڵوێزی کۆریای باشوور لە ئێران لە سەفەر بۆ سنە، ئەو شارەی پردێک بۆ تۆکمە کردنەوەی پێوەندی فەرهەنگی، گەشتیاری و ئابووری نێوان دوو وڵاتەکە وەسف کرد و لەسەر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی هاوکارییەکان جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کیم جون پیو، باڵوێزی کۆریای باشوور لە ئێران، لە دیداری فەرمی لەگەڵ ئەندامانی شۆرای شاری سنە، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لە هاتنی بۆ ئەو شارە، دەفرایەتییە فەرهەنگی، سروشتی و گەشتیارییەکانی بەرز نرخاند و وتی: سنە لە نێوان خەڵکی کۆریای باشووردا نەناسراوە، بەڵام دروست کردنی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بە زمانی کۆریایی لە شوێنە گەشتیارییەکانی ئەو شارە هەنگاوێکی بەنرخە لە ناساندنی ئەو شارە. ئەو گرتەیە لەگەڵ خۆم دەبەمە کۆریا بۆ ئاشنایی زیاتری لەلای خەڵکی وڵاتەکەم.

کیم هەروەها حەزی خۆی لە سازی دەف دەربڕی و زیادی کرد: ئێستا دەزانم سنە لانکەی دەفە و پێم خۆشە لە ئەو شارە لێدانی ئەو سازە فێر ببم.

لە ئەو کۆبوونەوە بهرووز ئیبراهیم ئابادی، سەرۆکی شۆرای شاری ئیسلامی سنە بە ئاماژە بە دەفرایەتی دەوڵەمەندی پارێزگای کوردستان لە بوارەکانی کانگا، سەرچاوە سروشتییەکان و هێزی مرۆیی لێزان لە ئامادەیی تەواوی شارەوانی و شۆرای شارەکە بۆ دروست کردنی بەستێنی گونجاو بۆ وەرگرتنی سەرمایەدانەرانی کۆریایی هەواڵی دا.

ناوبراو هەروەها بە ئاماژە بە شوێنگەی ستراتیژیکی دوو وڵاتەکە لە ناوچەکە، جەختی کرد: ئێران بە نزیکی بە کەنداوی فارس و دەریای خەزەر و کۆریای باشووریش بە دراوسێیەتی لەگەڵ ئابووریگەلێی گەورە وەکوو چین و ژاپۆن، دەتوانن لە ڕێگای گەشەی هاوکارییە ئابوورییەکان تەواوکەری یەکتر بن.

News ID 55182

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha