AP ١٤٠٤ گوڵان ٢٨ ١١:١٦

کۆڕبەندی نێودەوڵەتی تاران دەستیپێکرد

کۆڕبەندی نێودەوڵەتی تاران دەستیپێکرد

کۆڕبەندی وتووێژی تاران لە ژێر ناوی "دەزگای ناوچەیی لە نەزم و نائارامی جیهانی، تەوافوق یان ناتەبایی" لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی سیاسی و نێودەوڵەتیی وەزارەتی دەرەوە دەستیپێکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆڕبەندی نێونەتەوەیی وتووێژی تاران بەناونیشانی "ئاژانسی ناوچەیی لە نەزمی جیهانی یان نائارامی"، ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە 28 و 29ی گوڵانی 2025 بە سەرپەرشتی دوکتور عەباس عێراقچی وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران و بە بەشداری نزیکەی 200 میوان لە 53 وڵاتی جیهان بەڕێوەچوو.

بڕیارە لەم کۆبوونەوەیە 40 پانێڵی تایبەت بەڕێوە بچێت.

لە نێو ئەو بابەتانەی لەم کۆڕبەندەدا باس دەکرێن، دانوستانەکانی فریاگوزاری لە سزاکان، داماڵینی چەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پرسی چەکی ئەتۆمی یان کوشتاری بەکۆمەڵ هەیە.

لەنێو ئەو کەسانەی کە بەشداری کۆبوونەوەکە دەکەن، سیراجدین مێهرددین، وەزیری دەرەوەی تاجیکستان، ئارمەن گریگۆریان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەرمەنستان، و ئەمیر خان موتتەکی، وەزیری دەرەوەی ئەفغانستان بە وەکالەت، بەدر ئەلبوسەیدی، وەزیری دەرەوەی عومان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان.

News ID 55064

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha