بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هەوڵ بۆ دیدار لەگەڵ خەڵک لەلایەن پارتی دیمۆکراسی و بەرابەری گەلان و پارتی ناوچە دیمۆکراتیکەکان کە دوابەدوای بانگهێشتەکەی ئۆجالان بۆ ئاشطی و کۆمەڵگایەکی دیمۆکراتیک دەستی پێکردووە، لە ناوچە جیاجیاکان درێژەی هەیە. لە چوارچێوەی ئەو بەرنامە، ئەندامانی ئەو پارتە لە شاری یوکسک ئاوا لە پارێزگای جۆلەمێرگ، تا ئێستا لەگەڵ 5 هەزار بنەماڵە لە 12 گەڕەک و 72 گوند دیداریان کردووە.
ئەرسەن سێڤمەز، هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕایگەیاند کە ئەو هەڵمەتە لە 11 ی ئاپەوە دەستی پێکردووە و تا ئێستا زیاتر لە 20 هەزارر کەسی گرتووەتەوە. ناوبراو جەختی کرد کە پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجالان شەپۆڵێکی هیوا و سۆزی لە خەڵکدا دروست کردووە، هەرچەندە لە پاڵ ئەوەشدا نیگەرانیگەلێک هەیە.
بە وتەی سێڤمەز داواکاری سەرەکی خەڵک کۆتایی هاتنی دۆخی زیندانیی عەبدوڵڵا ئۆجالان و دروست کردنی دۆخێکی ئازاد و چالاک بۆ ئەوە. هەروەها ئازادی زیندانیان سیاسی و نەخۆشەکان و بە فەرمی ناساندنی زمانی کوردی داوکاری دیکەی خەڵکە.
Your Comment