بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەجید قاسم کوردی مافزان و چالاکی مەدەنی لە یادداشتێکدا نووسی: ناوی کەنداوی فارس لە درێژایی مێژوو وەکوو یەکێک لە لایەنەکانی شوناسی نەتەوەی، فەرهەنگی و یاسایی گەلی ئێران ناسراوە. ئەو ناوە نەک لە سەر نەخشەکان و بەڵگە مێژوویەکان بەڵکوو لە بەڵگە نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوە بەناوبانگە جیهانییەکان وەکوو «Persian Gulf» تۆمار کراوە و پشت ڕاست کراوەتەوە. بەم حاڵەوە، لەم دواییەدا قسەکانی دۆناڵد ترامپ، ئەو ناوەی تووشی کێشە کردووە و جارێکە دیکە بووەتە سەردێری مێدیاکان و ڕای گشتی. ئەو هەوڵە نەک هەر لایەنێکی سیاسی هەیە، بەڵکوو دژی شوناسی مێژوویی و یاسایی گەلی ئێرانە.
لێدوانە نایاسایی و هاندەرانەکان؛ دژایەتی لەگەڵ غرووری نەتەوەیی ئێرانییەکان
ئەگەرچی مێژوونووسی و بەڵگە نێودەوڵەتییەکان شایەتێکن لەسەر ڕەچەڵەکی کەنداوی فارس، هەندێک لە لێدوانە ناکارناسانە و هاندەرانەکان، بەتایبەتی لەلایەن بەرپرسانی دەوڵەتی ترامپەوە، هەوڵ دەدەن کە ئەو ناوە بگۆڕن. ئاوەها لێدوانگەلێک جگە لە ئەوەی کە هیچ پشتیوانییەکی یاساییان نیە، جۆرێک سووکایەتی بە مێژوو، فەرهەنگ و شوناسی گەلی ئێرانە. ئەو هەوڵە نەک هەر وەکوو هەڕەشەیەک بۆ مێژوونووسی ڕاست، بەڵکوو بووەتە کێشەیەک بۆ شوناسی فەرهەنگی ئێران و ناوچەکە. لەبەر ئەوەی کە ناوی کەنداوی فارس لە بەڵگە فەرمییە نێودەوڵەتییەکان، یۆنێسکۆ و دیکەی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان تۆمار کراوە، قسە لەسەر گۆڕینی ناو، هیچ جۆرە پشتیوانییەکی یاسایی و مافیی نییە.
مێژوویەک لە ناوی کەنداوی فارس
ناوی کەنداوی فارس بە شێوەی نووسراو لانیکەم لە ساڵی 550 ی پێش لە زایین و لە بەڵگە مێژووییەکانی سەردەمی ئیمپراتۆری هەخامەنشییەکان تۆمار کراوە. لە سەرجەم نەخشە جوگرافیایی و نووسراوە مێژوویەکانی سەردەی یوونانی کۆنەوە بگرە تا بەڵگەکانی سەردەمی ئیستعماری بریتانیا، ناوی ئەو کەنداوە هەمیشە وەکوو «Persian Gulf تۆمار کراوە و لە هیچ خولێکدا جگە لە ئەو ناوە، ناوێکی دیکە نەهێنراوە. ئەو ناوە نەک وەکوو ناوێکی جوگرافیایی، بەڵکوو وەکوو بەشێک لە شوناسی فەرهەنگی و مێژوویی ئێران لە وێژە، هونەر و مێژووی ناوچەکە و جیهان ماوەتەوە.
کاردانەوەکان بە بەلاڕێدا بردن؛ لە ئێرانەوە تا ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان
دوابەدوای قسەکانی ئەم دواییەی ترامپ، کاردانەوەیەکی بەربڵاو لەلایەن ئێرانییەکانی ناوخۆ و دەرەوە کەوتووەتە ڕێ. ئەو کاردانەوەگەلە تەنیا بە قسەی بەرپرسانی دەوڵەتی و چالاکانی سیاسی سنووردار نەبووە، بەڵکوو کەسایەتییە ئاکادیمیاکان، وەرزشوانان و سەرجەم خەڵکیش نارەزایەتی خۆیان بە هەوڵە بۆ گۆڕینی ناوی کەنداوی فارس ڕاگەیاندووە.
ئەنگێزەی سیاسی؛ ڕوانینێک بە شرۆڤەکان
هەندێک لە شرۆڤەکاران پێیان وایە کە قسەکانی ترامپ پێش ئەوەی کە لەسەر گۆڕینی مافی دانرابێت، هەوڵێکی سیاسی بۆ ڕاکێشانی ڕەزامەندی وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارسە. وڵاتانی ئەو ناوچە لە بواری ئابووری بەتایبەتی فرۆشی چەک، ڕۆڵێکی گرینگیان لە پێوەندی لەگەڵ ئەمریکا هەیە، وادیارە کە ترامپ هەوڵ دەدات تا ئەو دۆخە بقۆزێتەوە.
هەوڵی مافی ئێران؛ بەرگری لە شوناسی نەتەوەیی
لە کاردانەوە بە ئەو بەلاڕێ بردنە ئاشكرا، ئێران ئەو مافەی هەیە کە لە ڕێگای ناوەندە نێودەوڵەتیەکانەوە وەکوو نەتەوەیەکگرتووەکان و دیوانی دادگوستەری نێودەوڵەتی نیسبەت بە ئەو هەوڵە سکاڵا تۆمار بکەن. هەروەها ئێران دەتوانێت بە پشت بەستن بە ئامێری دیپلۆماتیک و مافی، ڕێگری بکات لە هەڕەشە و گۆڕینی ناوی کەنداوی فارس.
Your Comment