بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی زایۆنی ئۆرشەلیم پۆست ڕاپۆرتی دا کە پێش بینی دەکرێت دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لە ڕەوتی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتانی عەرەبی کەنداوی فارس لە نیوەی مانگی مەی ئەمساڵ لە ڕیاز ، وڵاتی فەلەستین بە فەرمی بناسێت.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە ، سەرچاوەیەکی سیایس لە وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس جەختی کرد کە ئەو هەوڵە دەتوانێت گۆڕانێکی گەورە لە سیاسەتەکانی ئەمریکا بێتە ئەژمار و وڵاتانی عەرەبی نوێ تەڤلی ڕەوتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بن.
بڕیارە ئەو کۆبوونەوە لە یەکەم سەفەری ترامپ بۆ عەرەبستان لە خولی نوێی سەرۆک کۆماریی دا بەڕێوە بچێت.
Your Comment