بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیمانوئیل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەڕەنسا دوای دیدار لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی کاتی حکومەتی سووریا ڕایگەیاند کە پاریس پاڵپشتی دەکات لە هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لە نێوان حکومەتی کاتی سووریا و ئیدارەی خۆسەری کوردەکان. ماکرۆن هەروەها داوای لە ئەحمەد شەرع کرد بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش هاوکاری هێزەکانی هەسەدە بکات.
ڕۆژ نیوز ڕایگەیاند کە ئیمانویل ماکرۆن لە کۆشکی ئێلیزە میوانداری ئەحمەد شەرع بوو و دوای ئەو دیدارە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لەسەر هەڵوێستەکانی فەڕەنسا قسەی کرد. ناوبراو جەختی کرد کە فەڕەنسا لە هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لە نێوان دیمەشق و ئیدارەی خۆسەری کوردەکان پاڵپشتی دەکات.
ماکرۆن لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا، بوونی داعش لە سووریای هەڕەشەیەک بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی وەسف کرد و لەسەر پێداویستی هاوئاهەنگی زیاتر لە نێوان دیمەشق و هێزەکانی هەسەدە بۆ بەرەنگار بوونەوەی ئەو هەڕەشە جەختی کرد.

ئیمانوئیل ماکرۆن سەرۆک کۆمارری فەڕەنسا ڕایگەیاند کە پاریس پاڵپشتی دەکات لە هەر جۆرە ڕێککەوتنێک لە نێوان حکومەتی کاتی سووریا و ئیدارەی خۆسەری کوردەکان.
News ID 54940
Your Comment