AP ١٤٠٤ گوڵان ١٦ ١٦:٢٢

ئیسڕائیل هێرشێکی دڕندانەی کردە سەر سەنعا

ئیسڕائیل هێرشێکی دڕندانەی کردە سەر سەنعا

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا بە هێرشی ئاسمانی ئیسڕائیل کرایە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، چەند ساتێک بەر لە هێرشەکە، وتەبێژی سەربازی ئیسرائیل هۆشداریی دەرکردبوو بۆ ئەوەی دەستبەجێ ناوچەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا چۆڵ بکەن.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ناتانیاهۆ زوو دانیشتنی دادگاکەی بەجێهێشتووە و بۆ سەرپەرشتیکردنی هێرشەکەی سەر یەمەن چووەتە بارەگای وەزارەتی شەڕ.

کەناڵی ١٣ی تەلەڤزیۆنی ڕێژیمی ئیسرائیل هەروەها ڕایگەیاندووە کە هێزی ئاسمانی ڕژیم هێرشی کردۆتە سەر فڕۆکەخانەی سەنعا.

بە پێی ئەم میدیایە زایۆنیستییە، دەیان فڕۆکەی شەڕکەری ئیسرائیل ئۆپەراسیۆن و هێرش بۆ سەر یەمەن ئەنجام دەدەن.

News ID 54921

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha