بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی هەواڵی ئاکسیوس لە زمانی ستیڤ وتیکاف، نێردەی تایبەتی ترامپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناڤین و دانوستانکاری باڵای ئەمریکی لەگەڵ ئیران ڕاپۆرتی دا: ئەگەر خولی چوارەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئێران بەڕێوە نەچێت، هۆکارەکەی سەفەری سەرۆک کۆمار ترامپ بۆ ناوچەکەیە.
دانوستانکاری باڵای ئەمریکا لە دانوستان لەگەڵ ئێران زیادی کرد: گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران سازێنەر بووە و پێشکەوتنمان بەدەست هێناوە و هیوادارم دانوستانەکان لە ڕێگای دروستدا بچنە پێشەوە.
ناوبراو وتی: بۆ سەرۆک کۆمار ترامپ پرسی وەبەر پرسی ئەتۆمی ئێرانە کە دەیەوێت لە ڕێگای دیپلۆماسییەوە چارەسەر بکرێت. هەر بۆیە دەوڵەتی ئەمریکا هەموو هەوڵی خۆی لە دانوستان لەگەڵ ئێران دەخاتە گەڕ.
وتیکاف هەروەها ڕایگەیاند: هەموو ڕۆژێک لەگەڵ قەتەر ، میسر و ئیسرائیل پێوەندیمان هەیە و هەوڵ دەدەین بۆ ئازاد کردنی ئەسیرە ئیسرائیلییەکان لە دەستی حەماس.
Your Comment