AP ١٤٠٤ گوڵان ١٤ ١١:٥٧

مووشەکەکانی یەمەن ئیسڕائیلی هەڵتەکاند

مووشەکەکانی یەمەن ئیسڕائیلی هەڵتەکاند

میدیاکانی ئیسڕائیل دانیان بەوەدا ناوە کە بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکەی یەمەنەوە زیانی قورس بەر فڕۆکەخانەی بن گۆریور کەوتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە پشت بەستن بە ئەلجەزیرە، میدیاکانی زمانی عیبری دانیان بەوەدا ناوە کە مووشەکێکی یەمەن کە بەر فڕۆکەخانەی بن گوریون لە ناوچە داگیرکراوەکان بووەتە هۆی هەڵکەندرانی چاڵێک بە قووڵی 25 مەتر.

کەناڵی 12ی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل هەروەها بڵاویکردەوە، سەری مووشەکی یەمەن کە ئەمڕۆ بەرەو ناوچە داگیرکراوەکان تەقێنراوە، زۆر گەورە بووە، کە بووەتە هۆی شەپۆلێکی بەرفراوانی تەقینەوە لە ناوچە داگیرکراوەکان.

پێشتریش ڕادیۆی ڕژێمی زایۆنی باسی لەوە کرد کە بەرپرسانی دەزگا ئەمنییەکانی ڕێژیم لە بەئامانجکردنی فڕۆکەخانەی بن گوریۆن نیگەرانن، سەرەڕای ئەوەی فڕۆکەخانەکە چوار چینە لە بەرگری دژە مووشەکی هەیە.

News ID 54891

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha