AP ١٤٠٤ گوڵان ١١ ٢٢:٣٢

عێراقچی سەبارەت بە دواکەوتنی دانوستانی ئێران و ئەمریکا هاتە دەنگ

عێراقچی سەبارەت بە دواکەوتنی دانوستانی ئێران و ئەمریکا هاتە دەنگ

ئێمە لەگەڵ هاوکارە عومانی و ئەمریکییەکانمان بە هۆکاری تەکنیکی و لۆجستیکی بڕیارماندا خولی چوارەمی دانوستانەکان دوابخەین.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وتی: لە لایەنی ئێرانیشەوە هیچ گۆڕانکارییەک لە ئیرادەی ئێمە بۆ گەیشتن بە چارەسەر لە ڕێگای دانوستانەوە بوونی نییە.

وتیشی: لەڕاستیدا لەهەموو کات زیاتر ئێمە بەبڕیارین بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و هاوسەنگ.

ئەوەشی وت کە دڵنیابوون لە کۆتایی هاتنی گەمارۆکان، دڵنیابوون لەوەی کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بۆ هەتا هەتایە بە ئاشتیانە بمێنێتەوە، لە هەمان کاتدا بە تەواوی ڕێز لە مافەکانی ئێران بگرین لە بەرنامەدایە.

News ID 54864

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha