بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕوانگەکە باسی لەوەکردوە، دوێنی چوارشەممە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی کاروانێکی نوێیان ڕەوانەی کوردستانی سووریا کردووە کە لهنزیکەی 30 بارهەڵگر پێکهاتووەو ئامێری لۆجستییو پزیشکییو هەروەک زرێپۆشی سەربازییان لەخۆگرتوە.
ئەوەش هاتوە، کاروانەکە لەهەرێمی کوردستانەوە هاتوەو لەڕێگهی دەروازەی سنوریی وەلیدەوە داخڵی کوردستانی سووریا بووەو ڕوویان لەبنکە سەربازییەکانی سەر بەهاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لەناوچەکە کردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی سێشەممە کاروانێکی سەربازیی سەر بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لەڕێگەی دەروازەی سنوریی وەلیدەوە هاتە ناو خاکی سوریاو بەرەو بنکەی قەسرەک لەباکوری پارێزگای حەسەکە بەڕێکەوتوە.
هەروەک هەلیکۆپتەرەکانی هاوپەیمانان بۆ دەستەبەرکردنی ڕێڕەوی کاروانەکە بەئاسمانەوە سوڕاونەتەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەکانی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، کاروانەکە پێکهاتوە لە 15 بارهەڵگر کە بەتانکەری سوتەمەنییو کۆنتێنەری داخراویان بارکردوە کە نەزانراوە چییان بۆ ناوچەکە گواستوهتەوە

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا کاروانێکی گەورەی هاوکاریی سەربازییو لۆجیستیی لەڕێگهی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی کوردستانی سووریا کردوە.
News ID 54856
Your Comment