AP ١٤٠٤ گوڵان ٦ ١٠:١٩

گەڕی سێهەمی دانوستانی ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکات

گەڕی سێهەمی دانوستانی ئێران و ئەمریکا دەستپێدەکات

دەستپێکردنی خولی سێیەمی وتووێژی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا پاش کەمێکی تر دەستپێدەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەیامنێری تۆڕی ئەلمەیادین کە بۆ مەسقەت نێردراوە، ڕایگەیاندووە کە سێهەمین خولی دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا تا ٢ کاتژمێری تر دەست پێ دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد: سەرەتا دانوستانی تەکنیکی لەنێوان هەردوو وڵات دەستیپێکردووە، دواتر دانوستانی سیاسی ئەنجامدەدرێت.

پەیامنێری تۆڕی ئەلمەیادین ڕایگەیاند: خولی سێیەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا بۆ دیاریکردنی ڕەوتی دانوستانەکان زۆر گرنگە.

سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کە بەمەبەستی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا سەفەری بۆ شاری مەسقەتی پایتەختی عومان کردووە، دوو جار لەگەڵ بەدر بوسەیدی هاوتا عومانییەکەی کۆبووەتەوە.

News ID 54773

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha