AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٢٣ ٠٩:٤١

ڕاپۆرتی ئێران لە کۆبوونەوەی عومان؛

خولی یەکەمی دانوستانی ئێران و ئەمریکا کۆتایی هات/ حەوتەی داهاتوو دووبارە کۆدەبنەوە

خولی یەکەمی دانوستانی ئێران و ئەمریکا کۆتایی هات/ حەوتەی داهاتوو دووبارە کۆدەبنەوە

وەفدی ئێرانی بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ و بە نێوبژیوانی دەوڵەتی عومان، گەیشتە شاری مەسقەتی پایتەخت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی دووشەممەی ڕابردوو دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنی دا وتووێژی ڕاستەوخۆ و ئاست بەرزی نێوان ئێران و ئەمریکا ئەنجام بدرێت. دوای چەند کاتژمێرێک عەباس عێراقچی لە تویتێکدا بە زمانەکانی ئینگلیزی و فارسی ڕایگەیاند کە ئێران و ئەمریکا ڕۆژی شەممە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە ئاستێکی بەرز لە عومان ئەنجام دەدەن.

کەواتە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، شاندی ئێرانی بە نێوەندگیری لایەنی عومانی، دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ شاندی ئەمریکی کە لە شاری مەسقەتی عومان دەست پێدەکات.

بەدر ئەبووسەعیدی وەزیری دەرەوەی عەمان لە پەیامێکدا کە دوای دانیشتنی یەکەمی دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسدا بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاند: شانازی دەکەم ڕایگەیێنم کە ئەوڕۆ لە مەسقەت میوانداری وەزیری دەرەوەی ئێران و نوێنەری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بووم و ناوبژیگەریم کردن بۆ ئەوەی ڕەوتی گفتوگۆ و دانوستانەکان بە ئامانجی هاوبەشی واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و پێویست دەست پێ بکات.

خولی یەکەمی دانوستانی ئێران و ئەمریکا کۆتایی هات/ حەوتەی داهاتوو دووبارە کۆدەبنەوە

عومان دەست خۆشی لە ئێران و ئەمریکا کرد

ڕاشیگەیاند: حەز دەکەم دەستخۆشی بکەم لە دوو هاوکاری دیکەم بۆ پێشخستنی ئەو دانوستان و پەیوەندییە لە کەشێکی هاوڕێیانە کە بووە هۆی سازدانی پردی پەیوەندی لە نێوان ڕوانگەکان و لە ئەنجامدا گەیشتن بە ئاشتی، ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەیی و جیهانی؛ ئێمە بەردەوام دەبێن لە هاوکاری و هەوڵی زیاترمان بۆ یارمەتیدان لە پێناو گەیشتن بەو ئامانجە.

نویترین هەواڵەکان لە دانوستانی ئێران و ئەمریکا لە مەسقەت

دانوستانی ئێران و ئەمریکا کۆتایی هات/ حەوتەی داهاتوو دووبارە کۆدەبنەوە

ئەم خولەی دانوستان کۆتایی هاتووە و بڕیارە ئێران و ئەمریکا حەوتەی داهاتوو دووبارە کۆببنەوە.

ئەگەری هەیە دانوستان درێژەی ببێت

ئاکسیۆس، ئەگەر خولی یەکەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا ئەوڕۆ بە باشی لە عەمان بەڕیوە بچێت، ئەگەری ئەوە هەیە کە دانوستانەکان لە کاتژمێرەکانی دواتر درێژەی هەبێت، یان بکەوێتە بەیانییەوە.

بەرپرسێکی ئەمریکیی ئاگادار لەوبارەیەوە بە ئاکسیۆسی ڕاگەیاند کە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئامادەی سازان لەگەڵ ئێران بە مەبەستی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ تارانە.

هاوکات وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەوبارەیەوە ڕایگەیاند کە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکافی نوێنەری تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاروباری ڕۆژئاوای ئاسیا بە میواندارێتی عەمان و ناوبژێتی بەدر ئەبووسەعیدی وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دەستی پێکردووە

ئامانجەکانی ئێران بۆ دانوستان

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئێران ئامانجی دانوستانی ناڕاستەوخۆی وەفدی تارانە لە عومان.

ئیسماعیل بەقایی ڕایگەیاند: دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە دەوروبەری کاتژمێر ٣:٢٠ بە کاتی عومان بە نێوەندگیری وەزیری دەرەوەی عومان دەستی پێکرد.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئاماژەی بەوەشکرد، پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە، دیدارێکمان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان هەبوو، ئاماژەی بەوەشکرد: "نزیکەی کاتژمێرێکە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ بەردەوامە".

ناوبراو بە ئاماژە بە ئامانجەکانی دانوستانی ناڕاستەوخۆ وتی: ئامانجی ئێران ڕوونە؛ دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئێران

دەستپێکی دانوستان

دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتۆک نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شاری مەسقەتی پایتەختی عومان دەستیپێکرد.

وەفدی ئێران و ئەمریکا پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەیشتنە مەسقەتی پایتەختی عومان و بڕیارە دەست بە دانوستان بکەن بە نێوبژیوانیی وەزیری دەرەوەی عومان.

سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ئەو تیمەی یاوەرمن، هاوڕێیانن کە شارەزان لەم بوارە تایبەتەدا و ئەزموونی دانوستانیان سەبارەت بەم بابەتە هەیە.

وتیشی: بە جدی پێویست بەشداریمان کرد، مەبەستیشمان ئەوەیە بگەینە ڕێککەوتنێکی دادپەروەرانە و شەرەفمەندانە.

زیادی کرد: ئەگەر لایەنی بەرامبەریش لە هەمان هەڵوێستەوە بێت، پشتیوان بە خوا، چانسی لێکتێگەیشتنێکی سەرەتایی دەبێت کە ببێتە هۆی ڕێڕەوی دانوستان.

جەختیشی کرد: لەم کۆبوونەوەیەدا زۆر بابەتی بنەڕەتی ڕوون دەکرێتەوە، ئەگەر ئیرادەی پێویست هەبێت، ئێمەش بڕیار لەسەر خشتەی کاتیش دەدەین، بەڵام هێشتا زووە بۆ ئەوەی قسە لەسەر ئەم بابەتە بکەین.

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەوەی ئێستا ڕوونە ئەوەیە کە دانوستانەکان ناڕاستەوخۆ و لە ڕوانگەی ئێمەوە تەنیا لەسەر پرسە ئەتۆمییەکانن و بە ئیرادەی پێویست بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک کە لەسەر بنەمای یەکسانی بێت و ببێتە هۆی دەستەبەرکردنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی گەلی ئێران بەڕێوە دەچێت.

تیمی دانوستانکاری ئێران بە سەرۆکایەتی سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران و بە هاوڕێی جێگرەکانی مەجید تەخت ڕەوانچی، کازم غەری ئابادی و ئیسماعیل بەقایی، بە مەبەستی وتووێژی ناڕاستەوخۆ گەیشتوونەتە شاری مەسقەت.

ئێران و ئەمریکا لە عومان دانوستانێکی ناڕاستەوخۆ لە سەر پرسی ئەتۆمی ئێران دەکەن.

وەفدی ئێران بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا لە مەسقەتە

دیداری وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عومان

لەگەڵ دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا، وەزیری دەرەوەی ئێران تەوەرە و هەڵویستەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ وەزیری دەرەوەی عومان شیکردەوە بۆ گواستنەوەی بۆ لایەنی بەرامبەر.

News ID 54590

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha