بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق هەواڵی بڵاو کراو لەلایەن ڕۆیتێرز لەسەر ئامادەیی گرووپەکانی بەرخۆدانی ئەو وڵاتە بۆ دانانی چەکەکانیانی وەدرۆ خستەوە.
ئەو کەتیبە ڕایگەیاند کە هەواڵدەری ڕۆیتێرز ڕۆژی دووشەممە هەواڵێکی لە زمانی فەرماندەیەکی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراقی بڵاو کردەوە کە راست نییە.
حزبوڵڵای عێراق جەختی کرد کە هەڵوێستە فەرمییەکانی ئەو کەتیبە لەلایەن وتەبێژەکەیەوە بڵاو دەبێتەوە.
ڕۆیتێرز پاگەندەی کردبوو کە هێزەکانی بەرخۆدانی عێڕاق لە ئامادەیی خۆیان بۆ دانانی چەکەکانیان بە ئامانجی ڕێگری لە چڕ بوونەوەی ئاڵۆزییەکان لەگەڵ حکومەتی نوێی ئەمریکا هەواڵیان داوە.
Your Comment