AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ١٨ ٢٠:٣٥

گیانلەدەستدانی 7 کرێکار لە ڕووداوی کانگای دامغان

گیانلەدەستدانی 7 کرێکار لە ڕووداوی کانگای دامغان

تەرمی دوو کرێکاری دیکە لە کانگای خەڵوزی دمغان دەرهێنرانەوە و ژمارەی گیانلەدەستدان گەیشتە حەوت کەس.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری مێهر، بە هۆی دزەکردنی گاز لە کانگای خەڵوزی جەواهێر لە شاری مێهماندۆڤیەی دامغان، حەوت کەس لە گیریان خواردووە.

تەرمی پێنج کەسیان کە بەڵێندەر و سێ کرێکاری ئێرانی لە نێویاندا بوو، دەرهێنران و ئێستا تەرمی دوو کەسی کۆتایی لە کانەکە دەرهێنراون.

بەمەش هەر حەوت کەس کە لە کانگای خەڵوزی دامغان گیریان خواردبوو کە گیانیان لەدەستدا.

هۆکاری ڕووداوەکە بە دزەکردنی گاز ڕاگەیەندرا، بەڵام هۆکاری دزەکردنی گازەکە نادیارە.

ئەگەری ئەوە هەیە کە هێشتا سێ کرێکاری دیکە لەو کانەدا هەبن.

پێدەچێت ژمارەی کوژراوان بەرزبێتەوە.

News ID 54540

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha