AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ١٨ ١٢:٢٧

زانیاری نوێ لە دانوستانی ئێران و ئەمریکا بڵاو بووەوە

زانیاری نوێ لە دانوستانی ئێران و ئەمریکا بڵاو بووەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: تا ئێستا وەڵامێکمان لە ئەمریکاوە سەبارەت بە دانوستانی ناڕاستەوخۆ وەرنەگرتووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەقایی سەبارەت بە دانوستانی ناڕاستەوخۆ هیچ وەڵامێکمان لە ئەمریکاوە پێنەگەیشتووە .

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە، بە ئاماژە بەوەی کە "بەم زووانە لەگەڵ بەرپرسانی نوێی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا کۆدەبینەوە"، هەواڵەکەی سەبارەت بە پێکهێنانی گروپێک بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بە دەنگۆیەک ناوبرد و ڕوونیکردەوە: "وەڵامێکمان لە ئەمریکا سەبارەت بە دانوستانی ناڕاستەوخۆ وەرنەگرتووە".

ئیسماعیل بەقایی لە یەکەمین کۆنفڕانسی ڕۆژنامەوانیدا لە ساڵی 1404 هیوای ئەوەی دەربڕی کە گەلی ئێران ساڵێکی باشی لە پێش بێت و ڕایگەیاند کە "لە پشووی نەورۆزدا وەزارەتی دەرەوە بەردەوام بوو لە چالاکییەکانی و ئێمە شاهیدی هەڵوێستەکانی وەزارەتی دەرەوە بووین سەبارەت بە پرسە هەنووکەییەکان.

ئاساییبوونەوەی خراپەکاری و تاوانکاری لە ناوچەکە

لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە تاوانە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنی لە دژی گەلی فەلەستین، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند: ئەو تاوانەی کە لە یەک کاتدا لە ڕەفەح و کەرتی ڕۆژئاوا ڕوودەدات، ڕەنگدانەوەی سیاسەتی ڕژێمی زایۆنییە، بە پشتیوانی ئەمریکا، بۆ نەهێشتنی فەلەستین وەک نەتەوەیەک لە ناوچەکە و دەرکردنی فەلەستینییەکان لە زێدی خۆیان.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەوەی جێگەی نیگەرانییە ئەوەیە کە ئێمە شاهیدی پرۆسەی ئاساییکردنەوەی خراپەکاری و تاوانکارین لە ناوچەکەدا.

بەقایی زیادی کرد: لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بنەماکانی مافی مرۆڤ و جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاتی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیدا پێشێل بووە؟و ڕژێمی زایۆنیش بەردەوامە لە کۆمەڵکوژی و کوشتنی بە ئەنقەست خەڵکی مەدەنی.

بۆ سەفەرەکەی گرۆسی بۆ تاران لەڕووی پرەنسیپەوە ڕێککەوتن کراوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەروەها سەبارەت بە وتووێژی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوە و بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی و لە میانەی سەردانەکەی گرۆسی بۆ تاران وتی: لەم پەیوەندییەدا نیگەرانی و تێڕوانینی خۆمان سەبارەت بە پێشهاتەکان دەربڕی و چاوەڕوانی خۆمان دەربڕی و جەختیشمان لەو ئەرکە کرد کە ئاژانس بەرامبەر وڵاتانی ئەندام هەیەتی.

هەروەها وتی: ڕێککەوتنێکی گشتی بۆ گەشتەکەی بەڕێوەبەری ئاژانس کراوە، ڕاوێژکاری نێوان ئێمە و سکرتاریەتی ئاژانس سەبارەت بە وردەکاری و پلانی گەشتەکان بەردەوامە، هەر کە یەکلایی بووەوە زانیاری دەدرێت.

بەم نزیکانە لەگەڵ بەرپرسانی نوێی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا کۆدەبینەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند کە بەم زووانە کۆبوونەوەیەکمان دەبێت لەسەر ئاستی جێگر لەگەڵ بەرپرسانی نوێی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا.

بەقایی هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە "کۆبوونەوەیەکی پسپۆڕان لە نێوان ئێران و سێ وڵاتی ئەوروپی لە سەردەمی نەورۆزدا بەڕێوەچوو" و درێژەی دا: "کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لە نێوان چین و ڕووسیا و ئێران لەسەر ئاستی پسپۆڕان لەبارەی لایەنە جۆراوجۆرەکان، لەوانە پرسی ئەتۆمی، ئەمڕۆ و سبەی لە مۆسکۆ بەڕێوە دەچێت".

پێکهێنانی گروپێک بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا دەنگۆیەکە

سەبارەت بە پێکهێنانی گروپێک بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە وتی: ئەو زانیارییانەی کە لەم بارەیەوە وروژێنراون دەنگۆیە، وە وەزارەتی دەرەوە بەرپرسیارە لە پێشخستنی هەر جۆرە دانوستانێک، بۆیە، ئەو قسانەی کە ناوە ناوە لە میدیای ناوخۆیی و بیانیدا لەم ڕووەوە کراوە، قسەکردنە و هیچ بنەمایەکی نییە”.

ئەمریکا تا ئێستا وەڵامی پێشنیاری دانوستانی ناڕاستەوخۆی ئێرانی نەداوەتەوە

بەقایی هەروەها لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئایا ئەمریکییەکان وەڵامی نامەکەی ئێران و پێشنیاری تارانیان سەبارەت بە دانوستانی ناڕاستەوخۆ داوەتەوە وتی: نەخێر.

News ID 54532

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha