AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ١٧ ١٨:٢٢

داڕمانی کانگا لە مەهاباد کوژراوی لێکەوتەوە

داڕمانی کانگا لە مەهاباد کوژراوی لێکەوتەوە

قایمقامی مەهاباد وتی: لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی ئاسن لە گوندی عەبدوڵڵا ئاباد لەم شارە، کرێکارێکی کانگا، گیانی لەدەستداوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ئەنجامی داڕمانی کانێکی ئاسن لە گوندی عەبدوڵڵا ئاباد لەم شارە، کانگەرێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.

محەمەد سادق ئەمیر عەشایەری بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی: "لەگەڵ ڕاگەیاندنی داڕمانی کانگاکە، مانگی سوور، تیمی ئاگرکوژێنەوە و خزمەتگوزاریی پزیشکی فریاگوزاری ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەکە کران و کرێکارەکەیان لە ژێر داروپەردوو ڕزگار کرد، بەڵام بەداخەوە کەسی دووەم بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

News ID 54525

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha