بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە میانەی ڕێوڕەسمی پەیوەستبوونی کۆپاپۆری شەهید ڕەئیسعەلی دەلواری و بەلەمە تیژرۆیە مووشەکهاوێژە نوێیەکانی سپا لە بەندەر عەباس، بەلەمی حەیدەر 110ی هێزی دەریایی سپا وەک خێراترین بەلەمی سەربازیی جیهان بە خێرایی 110 نات (بەرامبەر لەگەڵ 203 کیلۆمەتر لە یەک کاتژمێردا) ڕوونوێنی کرا کە توانستی هاویشتنی مووشەکگەلی کرووزی هەیە.
سەبارەت بەم بەلەمە ڕاگەیێندراوە کە حەیدەر 110 بەلەمێکی هێزی دەریای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامییە کە وەک بەلەمێکی تیژڕۆ و جەنگی داڕێژاوە و بە هۆی خێرایی زۆری، توانای ڕاپەڕاندنی ڕاسپاردەگەلی جۆراوجۆری هەیە.
Your Comment