AP ١٤٠٤ گەلاوێژ ٢٤ ١٦:٥٢

قاڵیباف: فریاکەون پێش ئەوەی سەرەی خاکەکانتان بێت

قاڵیباف: فریاکەون پێش ئەوەی سەرەی خاکەکانتان بێت

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکدا نووسیویەتی: غەززە دوا بەربەستە؛ پەلە بکەن لە یارمەتیدانی فەلەستین پێش ئەوەی سەرەی خاکەکانی داهاتوو بێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی لە پەیامێکدا بە زمانی عەرەبی و لە کاردانەوە بە لێدوانی نەتانیاهۆ سەبارەت بە هەستکردن بە ئەرک بۆ پێکهێنانی پلانێک بە ناوی "ئیسرائیلی گەورە" بۆ ڕێبەرانی وڵاتانی موسڵمان نووسی؛

"سەرۆک وەزیرانی تاوانکاری ڕژێمی زایۆنیستی، ئەم هیتلەرەی سەدەی بیست و یەک، پلانی زایۆنیستەکانی بۆ داهاتووی ناوچەکە لە هەموو کاتێک زیاتر ئاشکرا کردووە. کاتی کۆنتڕۆڵکردنی سەگی هاری زایۆنیستی خەریکە تەواو دەبێت".

ئەی برایانی موسڵمان، بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامی! غەززە دوا بەربەستە. یەکبگرن و پەلە بکەن بۆ یارمەتیدانی فەلەستین پێش ئەوەی سەرەی خاکەکانی دیکە بێت.

News ID 56412

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha