AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢٩ ٢٠:٢٤

تێهەڵچوونی خۆپیشاندەران و پۆلیسی تورکیا

تێهەڵچوونی خۆپیشاندەران و پۆلیسی تورکیا

لە پاش دەستگیریی شارەوانی ئەستەنبۆڵ، خوێندکارانی تورکیا بە بەڕیوەبردنی خۆپیشاندان، بەرەوڕووی کاردانەوەی توندی پۆلیسی ئەو وڵاتە بوونەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "القدس العربی"، خوێندکارانی لایەنگری ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو، شارەوانی دەستگیرکراوەی ئەستەنبۆڵ، بە بەڕیوەبردنی خۆپیشاندان لەو شارەدا، بەرەوڕووی بازگە و سەیترەکانی هێزی پۆلیس بوونەوە.

خۆپیشاندانی خوێندکارانی تورکیا بە کاردانەوەی هێزی پۆلیس ڕووی لە توندوتیژی نا و لە بەرامبەردا هێزەکانی پۆلیس بە هاویشتنی گازی فرمێسک‌هێنەر هەوڵی بڵاوەکردن بە خۆپیشاندرانیان دا.

هاوکات پارتی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری گەل (جەهەپە) بە بڵاوکردنەوەی بانگەوازێک خوازریاری بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە تورکیا بوون و کەماڵ قلیچدار ئۆغڵووی سەرۆکی ئەو حزبە، ڕایگەیاند: ئەو کەسەی دەیەوێ داهاتووی وڵات بدزێت، خەریکی کەڵک‌ئاوەژوویی لە ڕێکخراوە ئەمنی و دادگەییەکان بۆ دەستگیریی شارەوانی ئەستەنبۆڵە.

News ID 54354

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha