AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢٤ ١٨:٠٢

ڕاگەیێندراوی ئێران، ڕووسیا و چین سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی تاران

ڕاگەیێندراوی ئێران، ڕووسیا و چین سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی تاران

دانیشتنی سێ قۆڵی ئێران، ڕووسیا و چین بە بەشداریی جێگر وەزیرانی دەرەوەی سێ وڵات بۆ تاوتوێ‌کردنی دۆسیەی ناڤۆکی ئێران، بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێکی هاوبەش کۆتایی پێهات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆتایی دانیشتنی کازم غەریب‌ئابادی جێگر وەزیری دەرەوەی ئێڕان لەگەڵ سێرگەی ڕیابکۆف و ما ژائۆسوو، هاوتایانی ڕووسی و چینیی لە پێکەن لەبارەی دۆسیەی ناڤۆکی ئێران، جەخت لە مژارەکانی خوارەوە کرا:

ـ زەروورەتی کۆتایی‌هێنان بە گەمارۆ نایاسییە یەک‌لایەنەکان.

ـ جەخت لە ڕێکاری دیپلۆماتیک و گفتوگۆ بۆ چارەسەریی کێشەکان.

ـ زەروورەتی وەلانانی سیاسەتی سەپاندنی گەمارۆ و هەڕەشەی بەکارهێنانی زەخت و زۆرەملێ.

ـ بەهادان بە هۆکارە بنچینەییەکانی دۆخی ئێستا، بە تایبەت کشانەوەی یەکلانەی لە بەرجام و ناپابەندیی سێ وڵاتی ئەورووپی.

ـ گرنگیی جاڕنامەی 2231 و کاتبەندیی، بە تایبەت کۆتایی‌هێنان بە پرسی ناڤۆکی ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایش لە ئاکتەوبری 2025.

ـ زەروورەتی خۆبواردنی لایەنەکانی تر لە هەنگاوگەلێک کە دەبێتە هۆی تەشەنەی هەلومەرجەکە.

ـ زەروورەتی خۆبواردنی لایەنەکان لە هەنگاوگەلێک کە دەبێتە هۆی لاوازبوونی ئیشی تەکنیکی، بەرهەست و بێ‌لایەنەی ئاژانس.

ـ بڕیاری درێژەدان بە ڕاوێژ و هاوکاریی سێ وڵات لە بابەت پرسە هاوبەشکاندا.

ـ تۆکمەی هاوکاری و هاوئاهەنگییەکان لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە چەند قۆڵییەکانی وەک شانگهای و بریکس.

ـ پێداگری لە ئەنجامی دانوستان و گفتوگۆی سەڵەتی هاوپەیوەند بە پرسی ناڤۆکی و هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان.

News ID 54299

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha