AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢٢ ٠٨:٢٣

ساڵح موسلیم: کورد لە هەموو شتێکی سووریا هاوبەش دەبێ

ساڵح موسلیم: کورد لە هەموو شتێکی سووریا هاوبەش دەبێ

وتەبێژی كاروباری دەرەوەی پەیەدە، ڕێککەوتنی مەزلووم کۆبانی و ئەحمەد شەرعی سەرۆکی دەوڵەتی کاتی سووریای، هاوئاراستەی پەیامەکەی "عەبدوڵڵا ئۆجەلان" زانی و ڕایگەیاند: لە نامەی ئۆجەلاندا هیچ بانگەوازێک بۆ چەکدانانی کوردی سووریا نەکراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ساڵح موسلیم وتەبێژی كاروباری دەرەوەی پارتی یەكێتی دیموكراتیک (PYD) لە لێدوانێک بۆ ئاژانسی فورات، سەبارەت بە ڕێککەوتنی فەرماندەیی هەسەدە و سەرۆکی کاتی سووریا، ڕوونی کردەوە: ئەو ڕێککەوتنە چەند ڕۆژ پێشتر لە دانیشتنی هاوبەشتی ئیدارەی خۆسەری باکوو و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەسەدە پەسند کرا و بڕیار درا کە ئەو لیژنانە پێک بێن و ڕێککەوتنی 7-8 ماددەی لێ بەرهەم هات.

وتیشی: ئێمە پاش ئەو هەمووە شەڕ و خەباتە لە هەموو شتێکی ئەم دەوڵەتەدا هاوبەش دەبین؛ لە ئیدارە، دەستوور، ژیان، ئابووری و لە هەموو شتێکدا.

ناوبراو سەبارەت بە ناوەڕۆکی نامەی ئۆجەلان بۆ ئیدارەی خۆسەری کوردی سووریا، ئاشکرای کرد: بەڕێز ئۆجەلان لەو نامەدا جەختی لەوە کردووە کە ئێمە لە سەر ڕێبازێکی دروستین و پێویستە بەشێک لە سووریا بین و پێکەوە بگەینە ئاشتی. ئەگەرچی لە نامەکەی ئۆجەلاندا ئاماژە بە چەکدانانی هێزەکانی کوردی سووریا نەکراوە، بەڵام لە بابەتی ناوەڕۆکەوە، ڕێککەوتنی کورد و دەوڵەتی ناوەندی سووریا، هاوئاراستەی پەیامەکەی ئۆجەلانە.

News ID 54276

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha